گرنگ جێبەجێبونە

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
  2020-02-07     730
یاسای چاکسازیی لەموچەو خانەنشینی‌و دەرماڵەکان لەڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.. بەبۆچونی ئێمە ئەمە تەنیا ھەنگاوێکە، گرنگی ئەم ھەنگاوەش جێبەجێکردنیەتی..

بۆیە لەڕۆژانی پێشوتر کارو پێداگیرمان لەسەر یاسایەک بۆ چاکسازیی گشتگیرو دروستکردنی سندقی داھاتی نەوت، دۆسیەی خاڵە سنورییەکان‌و بوارەکانی دیکەی چاکسازیی کردۆتەوە.

ئەگەر ئەم یاسا جێبەجێبکرێت، لەو بوارەدا چەندین خاڵی گرنگی تێدایە..

١-ھەڵوەشاندنەوەی ئەوانەی بەنایاسایی خانەنشیکراون.

٢-رێکخستنەوەی پاسەوانی بەپێوەر، کەئێستا ھۆکاری گەورەی گەندەڵیە.

٣-ھەڵوەشاندنەوەی یەکەی ژمێریاری سەرجەم ھێزەچەکدارەکان‌و ڕێکخستنیان لەچوارچێوەی دەوڵەتدا..

٤- پاککردنەوەی لیستی شەھیدان‌و پێشمەرگەی دێرین‌و کەمئەندامانی سەنگەرو زیندانی سیاسی لەخەڵکی ناشایستە..

٥- ھەڵوەشاندنەوەی سەدان کەس بە پلەی باڵا بە نایاسایی خانەنشین بون.
٦-دروستکردنی سندوقی خانەنشینی.

٧- وەرگرتنەوەی ٨٠٠ ملیار دیناری قەرزو بەکارھێنانی بۆ ئەوانەی موچەی خانەنشینیان کەمە..

٨- وەرگرتنەوەی پەلەی سەربازی و ئیداری لە وانەی بەشێوەیەکی ناڕەوا وەریانگرتوە..

٩- بۆ خانەنشینی پلە باڵا، ئەوانەی(٤٥ ساڵ تەمەن و ١٥ ساڵ) خزمەتیان نیە، خولی پێشوو بە ٨٠٪‏ خانەنشین دەبوون، ئێستا بە ٢٥٪‏ دەبن و خولی ئایندەش نامێنێت..

١٠- نەھێشتنی دوو موچە .

١١-بەکارھێنانەوەی ئەم پارەیەی لەم چاکسازیەدا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوانەی موچەی خانەنشینیان کەمە..
پرسیاری جدی ئەمەیە. ئایا جێبەجێدەکرێت؟

ھاونیشتیمانیانی بەڕێز...
ئێمە لەساڵانی رابردودا دەیانجار باسی ئەم گەندەڵی و گرفتانەمان کرد، کۆڵمانەدا تاوەکو بوو بەیاسا، بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی دیکەمانە..

بەئێمە دەوترا...دژایەتی و ڕێگریکردن لەدەرچواندنی ئەم یاسا بکەن، واتە: دەرنەچونی ئەم یاسا دەستنەبردن بۆ ھیچ خاڵێک لەوانەی سەرەوە..

ئەگەر سیاسەت ڕقی ژەھراوی نەبێت، جێبەجێبونی ئەم یاسایە ھەنگاوێکی باشە.. ھەرچەندە ھەندێک ھاوڵاتی دەیانگوت: کە خانەنشین نابیت بۆ دژی ناوەستنەوەو ڕێگریی ناکەن! ڕێگریکردن واتە: گەڕانەوە بۆ ٨٠٪‏ و بەردەوامی ئەم ٨٠٪‏ لەخولەکانی ئایندەدە..

چاودێری جێبەجێبونین..


عەلی حەمە ساڵح
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×