یەکێتی‌و پارتی لەنێوان گرژکردنەوەو ئاساییکردنەوەدا

ئارێز عەبدوڵڵا
  2020-03-27     819

لەبەر چەندین ھۆکار کە لێرەدا مەبەستم نییە ئاماژەیان پێ بدەم تا دێ پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەرەو گرژبوونەوە و ھەڵچوونیش دەچن، بارودودۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێک بەئاشکرا ھەستی پێدەکرێ و خەریکە لەگەڵ تەشەنەکردنی پەتای کورۆنادا دڵنیایی و نا سەقاگیریی سیاسیش تەشەنە دەکەن.

ئێمە دانی پیا دەنێین کە پارتی  ئەمڕۆ ھێزی یەکەمە و لەو ڕوانگەیەشەوە جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵاتی بەدەستەوەن، بەڵام دەبێ پارتیش ئەو ڕاستییە بزانێ  کە بەحوکمی ھەلومەرجە سیاسی و سەربازییەکانی کوردستان ناتوانێ بەتاقی تەنیا ئەم وڵاتە بەڕێوە ببات، ئەگەر ھەر دوولا لەو ڕاستیانە تێبگەین و مەبەستمان بێ بەیەکەوە شان بەشانی گۆڕان ئەم قۆناغە سەختە تێپەرێنین و بە ئارامی وڵات بەڕێوە ببەین،پێویستە ئەم ھەنگاوانە بنێنن-  

یەکەم - تا زووە بەپەیوەندییەکانماندا بچینەوە و پەنجە لەسەر ھەموو ئەو کەمتەرخەمی و کەمو کوڕیانە دابنێین کە لەماوەی ڕابردوودا سەریان ھەڵداوە.

دووەم - بەشداری و ھاوبەشی ڕاستەقینەی بەیەکەوە کارکردن و بەڕێوەبردنی وڵات بە کردەوە بسەلمێندرێ.

سێیەم - ڕێککەوتنێکی ڕوون و بەرچاوڕوونی نوێمان لەسەر ئاستەکانی ھاوپەیمانی، حکومەت و عێراق ھەبێ.

چوارەم - کێشە و کەم و کوڕییە رۆژانەییەکان لە قاڵب بدەین و زوو چارەسەریان بکەین، تاکو کەڵەکە نەبن و کاردانەوەی گەورەتریان لێ نەکەوێتەوە، چونکە ئەوەی ئێستا ڕودەدا لە پەتای کورۆنا مەترسیدار ترە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×