قسەیەکی باش خێرترە لەخێرێک كه‌ نارەحەتکردنی بەدوادا بێت

عەبدوڵا رێشاوی‌
  2020-03-30     985

قول معروف و مغفره‌ خیر من صدقه‌ یتبعها أذی‌ * البقره‌ ٢٦٣
قسەیەکی باش خێرترە لەخێرێک كه‌ نارەحەتکردنی بەدوادا بێت

ئەم ئایەتە بۆ ھەمو ئەو بەڕێزانەیە بە عەلاگەیەک گۆشت و قوتویە دۆشاوی تەماتەوە لەبەردەم ماڵی ئەو خەڵکە سێڵڤی خێر و خێراتەکانیان ئەگرن و بڵاوی ئەکەنەوە..

جا ئەگەر ئەوانەی خێرەکەیان پێ دەکەی بەراستی فەقیر بن دڵنیابە ئەو وێنە گرتنە ئازاریان ئەدات چونکە ھەژاری راستەقینە حەزناکات کەس بزانێ ھەژارە، ئەمە بزانە!

خۆ ئەگەر فەقیریش نەبن ئەوە بۆخۆتان ھەر سێڵڤی بگرن، کێشەیەکی تیا نیەو ھەردولاتان رێککەوتون و ئەزانن چی ئەکەن.

جا بەھەر حاڵ مرۆڤ پێش ئەوەی «گەدە» بێت کەرامەتە ، پێش ئەوەی مادە بێت مەعنەویاتە ،پێش ئەوەی جەستە بێت رۆح و نەفسە.

ھەر بۆیە ئەو ئایەتەی سەرەوەش  دەفەرموێت ئەگەر خێرت کرد وریابە ھەستی بەرامبەر بریندار مەکە.
خەلک بمرێ لە برسا باشترە لە سوکبونی

تێگەیشتنێکی خراپیش ھەیە بۆ وەزیفەی پارلەمانتارو بەرپرسانی حکومی ، گلەیی ئەوەیان لێ ئەکرێت گوایە بۆ خێرو سەدەقات ناکەن؟! ئەوانیش لەژێر کاریگەری ئەم تێگەیشتنە خراپە خێرو سەدەقاتیان بڵاو ئەکەنەوە!

بە ڕاستی ئیشی بەر پرسی حکومی و پارلەمانتار خێر بەخشێنەوە نیە..بەڵکو ئەرکی ئەوان رێکخستنەوەی کارو باری وڵاتە بەشێوەیەک کەس پێویستی بەخێر پێکردن نەبێت

خۆئەگەر پەرلەمانتارو ھاوتاکانیان لە موچەدا، لەبەر زۆری موچەکەیان وەک ھەرکەسێکی تر خێرێ بکەن ئەوا پێویستی بەوە نیە بیکات بەکارو چالاکی ، چونکە زۆرن ئەو ھاوڵاتیانەی ئێمە کە خێر دەکەن و کەسیش نازانێ خوانەبێت.

بۆیە ھیوادارم بە چاکەکانتان ئازاری کەس نەدەن کەسیش سوک نەکەن!
با ئەوەشمان بیر نەچێت دەوڵەمەنی وا ھەیە بەھۆی بێ سەرو بەری ئەم وڵاتەوە وەک خۆڵ پارە ئەماشێتەوە لەھەر وڵاتێکی سیستماتیک بێت قەت ئەوەی دەستناکەوێ کە لەم بێ سەرو بەریا دەستی ئەکەوێ بەپشتیوانی ئەم مەسئول و ئەو مەسئول کەچی لەبری باج دو دۆلار ئەکا بەخێر خۆی لێ بوە بە حاتەمی تائی!

کاکی من ئەوەی تۆ بەدەساڵجارێ لەدەستت دەبێتەوە لەھەر وڵاتێکی تر بیت، بەیاسا دەبێت ساڵانە بیدەیت..منەتی چی ئەکەیت؟!
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×