‎گومانەكان لەسەر كۆڕۆناو بردنەوەی جەنگی جیهانی سێیەم

‎كاوە رەش
  2020-04-13     700
وڵاتی چین، بێ تەقاندنی تەنها یەك موشەكیش، توانی لەجەنگی جیهانی سێیەم سەركەوێت، كە ئەویش جەنگی دژ بەپەتای كۆڤید١٩یە.

تادێت گومان‌و تۆمەتەكان، زەقتر دەبنەوە بەرامبەر بەوڵاتی چین، بەتایبەت لەلایەن ئەوروپاو ئەمریكاوە. دووری شاری وەهان، لەگەڵ شەنگەهای  ٨٣٩كم. ‎وەهان بۆ پەكین١،١٥٢ كم، ‎بەڵام دوری وەهان بۆ شاری میلان لەئیتاڵیا،  زیاد لە١٥هەزار كیلۆمەترە. وەهان بۆ نیۆرك لەئەمریكا، ئەویش زیاترە لە ١٥هەزار كیلۆمەترە.
‎هەرچەندە سەرەتا لەوەهان كڕۆنا سەری هەڵدا، بەڵام هێشتا كاریگەری نەگەیشتۆتە نزیك شەنگهایی‌و پەكین، لەكاتێكدا زۆرترین ڕێژەی مردن، لەئیتاڵیاو ئێران‌و وڵاتانی ئەوروپی‌و ئەمریكا هەیە. لەگەڵ ئەوەش، تەواوی شوێنە بازرگانییەكانی چین، ئێستا پارێزراو سەلامەتن و لەكاردان.

‎شتەكان گوماناوین
‎ئەوە بەته‌نها ئەمریكا نیە كە گلەیی و ئۆباڵی پەتاكە بخاتە ئەستۆی چین، ئەواتە تەنانەت وڵاتێكی گەورەی وەك هیندستانیش، ئێستا داخراوەو ژیانی ئاسای تێدا وەستاوە، بەڵام هەموو شارەكانی چین، ژیان تێیاندا ئاساییە. تەنانەتە شاری وەهان، كەئەو ڤایرۆسە كوشندە سەری هەڵدا لەوێوە، لە٨نیسانەوە، ژیان تێدا ئاسایی بۆتەوە. تا ئێستاش تاكە سەركردەیەكی سین ئەنجامی پۆزەتیڤی ڤایرۆسی كڕۆنای نەبوە.

‎شتەكەكان گوماناوین
‎ڤایرۆسەكە ئابوری زۆربەی وڵاتانی جیهانی  وێران كردوە.  زۆربەی وڵاتان. سنورەكانیان داخستوە بۆ ڕێگری كردن. لەتەشەنەسەندنی. هاوڵاتیان  لەماڵەكانیاندا گۆشەگیركراون. هەزاران كەسیش گیانی لەدەستداوە. بەمیلۆنان هاووڵاتی ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەكەن. 
‎ 
شتێكی گوماناویە
‎ڤایرۆسەكە لەشاری وەهانی چین سەری هەڵدا، ئێستا گەیشتۆتە هەمو سوچێككی جیهان، بەڵام. ڤایرۆسەكە نەگەیشتۆتە پەكینی پایتەختی چین‌و پایتەختی ئابوری سین شاری شەنگەهای!! لەكاتێكدا لەنزیك شاری وەهان خۆیەوەن!

‎شتەكەكان گوماناوین
‎ئەمڕۆ پاریس، بەرلین، نیۆرك،شاری دەیلی و مۆمبای هیندستان، لەندەن و تۆكیۆ، دەخراون. زۆربەی ناوەندە بازرگانیی و سیاسیەكانی جیهان داخروان، بەڵام پەكین و شەنگەهای چین كراوەن!  ڤایرۆسەكە لەو ناوچانەی دیكەی چین، هیچ كاریگەرییەكی نەبوە جگە لەتۆماركردنی چەند كەیسێكی كەم.

‎لەشاری پەكینی پایتەختی چین، زۆربەی سەركردە سیاسی و سەربازییەكان دەژین، لەوێ هیچ گەمارۆدان و داخستنی شارەكە ڕووی نەداوە.

‎شاری شەنگەهای، كە شادەمارو پایتەختی ئابوری چینەو هەموو دەوڵەماندو بازرگانانی تێدا دەژین، بەهیچ شێوەیەك دانەخراوەو ڤایرۆسەكە هیچ كاریگەری نەكردۆتە سەر ئەوێ!

‎شتێكی گوماناوی دیكە ئەوەیە كەپشكی وڵاتان لەبازاڕی جیهانی بۆ زیاتر لەنیوە هاتونەتە خوارێ.  نیفتی هیندستان. لە ١٢هەزارەوە هاتۆتە خوارێ بۆ  ٧هەزار بەڵام، پشكی چین لە٣٠٠٠وە كەمێك دابەزیوە بۆ ٢٧٠٠. 

‎گومان. دەكرێت كە ئەو ڤایرۆسە وەك چەكێكی كیمایی‌و زیندەوەری دروستكراوو دزەكراوی نێو تاقیگەكانی چین خۆی بێت، تا باڵادەستی خۆی، بەسەر ئابوری جیهاندا زاڵ بكات و بیهێڵێتەوە.

وڵاتی چین، ئێستا هەموو ڤایرۆسەكەی كۆنتڕۆڵ كردوە پێ دەچێ ڤاكسینی دژە بەو نەخۆشیەشی هەبێ،  بەڵام نەیەوێت لەگەڵ جیهان هاوبەشی پێ بكات، یاخود كاتێك بەرژەوەندی  هەبوو ڤاكسینەكە  هاوبەشی پێبكات.

‎بەربڵاوی ڤایرۆسەكە هەزاران خەڵكی جیاوازی گرتۆتەوە، ئەكتەرەكانی هۆڵیود، ماڵی سەرۆكی ئۆستڕاڵیا، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، دەیان سیاسی و سەركردەی ئیتاڵیاو ئێران، خێزانی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا،  خێزانی سەرۆك وەزیرانی كەنادا، شازادە چارڵزی بەریتانیا، هەموو ئەوانە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام تاقە سەركردەیەكی سیاسی و سەربازی چین، بەهیچ شێوەیەك ئەنجامی پۆزەتیڤی ڤایرۆسەكەی لەسەر دەرنەكەوتوە.

‎تادێت گومەكان قوڵتر دەبنەوە لەسەر دزەكردنی ئەو ڤایرۆسە لەتاقیگەكانی شاری‌ وەهانەوە، تانەنەت سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاو سەرۆكی ئەمریكا  پەنجەی تۆمەت بۆ چین ڕادەكێشن بەوەی زانیارییەكان  لەسەر ئەو ڤایرۆسە  ئاشكرا ناكرێن لەلایەن چینەوە، بۆیە ئەوان داوای قەرەبوی ماددی لەوڵاتی چین دەكەن، داواش دەكەن كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی، سزای چین بدات بۆ ئەو زیانە مەزنەی لەجیهانی داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×