مەترسی شەری ناوخۆو پیلانی تورکیا

شۆڕش خدر
  2020-04-16     906
خەڵکی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدابون دوای دەربازبونیان لە مەترسی پەتای  "کۆرۆنا "حکومەتەکەی هەرێمیش هاوشێوەی حکومەتەکانی جیهان لە بەرامبەر خراپی دۆخی ئابوری و ئاڵۆزی باری دەرونی بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی و بەرژەوەندییە گشتییەکان چەندین ڕێکاری جدی و  هەنگاوی بەپەلەی لەو پێناوەدا بگرتایەتەبەر،بیری لە قەرەبووکرنەوەی  ئەو خەڵکە هەژار و نەدارە بکردایەتەوە کە ئامادەیە لە پێناوی سەلامەتی خۆی و ژیانی گشتی پابەند بێت بە هەموو ڕێنماییە تەندروستیەکان وە لەو پێناوەشدا دەسبەرداری بژێوی ژیانی بێت و چاوی بپۆشێت لە بڕینی قوت و نانی خێزانەکە.

بەڵام ئەمجارەش بە پێچەوانەی چاوەروانییەکان،هەتا ئێستا حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی نەک هەر نەیانتوانیوە ژیانێکی شکۆدار و شایستە بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم بکەن بەڵکو چەند ڕۆژێکە  لەڕێگەی سۆشیال میدیا و کەناڵە حزبیەکانیان بەهەمان نەفەسی شەری براکوژی خەریکی تەخوین و ناشرینترکردنی یەکترن،نیگەرانیان بۆ خەڵکی کوردستان زیاتر هێنا.

ئەمجارەش بە بیانوی خۆپاراستن لە پەتای" کۆرۆنا" لە ناوچەی زینی وەرتێ خەریکی کۆکردنەوەی هێز و جیاکرنەوەی تخوب و تۆخکردنەوەی سنورەکانی نێوانیانن،دەیانەوێت دووبارە لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و باڵادەستیان لە ناوچەکە  جارێکی دیکە شەڕێکی نەخوازراو بەسەر میللەتی کورد بسەپێنن.
ئەم دۆخە وایکرد دەرفەتی زیاتر بدات بەداگیرکەران و نەیارانی کوردستان ،وایکرد ڕێگە بۆ دەوڵەتی تورکیا خۆش بێت،لە ڕێگەی فرۆکەوە سنورەکانی کوردستان ببەزێنێت و سەروەری عێراق پێشێل بکات،وە جارێکی دیکە دەستیان بە خوێنی خەڵکی سڤیلی بناری قەندیل و کەمپی مەخمور سوربێت.

بۆ ئەم دۆخە پێویستە گەلی کوردستان ئەم ڕاستیە لەبەر چاو بگرن کە لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی ناکۆکیەکانی گەلی باشوور و بەتایبەتییش سوود وەرگرتن لە ململانێ و ناکۆکیەکانی هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی مەرامە گڵاوەکانی کەمالیزم بهێنێتەدی،خاکی کوردستان داگیر بکات.

دەبێت لەئێستادا هەموو گەل لە بەرامبەر پیلانگێڕی دوژمن لەسەر پێیانبێت هەڵوێستی یەکگرتوی هەبێت،پێویستە لەسەر پەرلەمانتار و ڕۆشنبیر و کەسایەتییە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە جاران زیاتر ئەرکی نیشتیمانی لە ئەستۆ بگرن، هەموو بەیەکەوە هەوڵبدەن لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە فشار لە هەردوو حزبی باڵادەست بکەن، پێیان بڵێن دەبێت ڕوی تفەنگەکانتان لەدوژمن بێت،جارێکیتر گەل دەستی بە خۆێنی براکەی سور ناکات !!
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×