هونەری جوتبون

عەزیز ڕەئوف
  2019-01-04     7845


وەک چۆن ژیانکردن، وەرزش، جەنگ‌و ئاشتی هونەرە، ئاواش سێکس‌و جوتبوون هونەرە. دو جەستە کە بڕیار دەدەن جوتبن دەبێت هەم ئامادە بکرێن، هەم بەنهێنی ئەنجامبدرێت.



زۆربەی ئاژەڵانیش بەئاشکرا سێکس ناکەن، کێ پشیلەی دیوە سێکس بکا؟ جوتبوون کردەیەکی نهێنیە بەڵام باسکردن لەسێکس دەبێت زانستی بێـت‌و بخوێندرێـت‌و بەئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.


کورد لەزۆر بواردا ئەتەکێتی نیە، کچێکی فەرەنسی کە چایی دەخواتەوە بەراورد بە کوردێک کە چا دەکاتە ژێرپیاڵەو فوی لێدەکا، وەک ئەوەی زۆر پەلەی بێت، جیاوازیان هەیەو هەست بەنەبونی ئەتەکێت دەکرێت.



ئەمە بۆ مەسەلەی سێکسیش ڕاستە، بەشێکی زۆری کچان و کوڕان هوشیار نین لەمەسەلەی جوتبون و هوشیاری سێکسی و لەقوتابخانەو تەنانەت ناوەندە ئەکادیمیەکانی زانکۆش ناخوێندرێت‌و تاڕادەیەکی زۆر شەرمێک هەست پێدەکرێت لەقسەکردن و دیراسەکردن لەسەر سێکیس و هۆشیاری سێکسی. 



لەناوەڕاستی نەوەدەکان، لە قۆناغی سێی ناوەندی وانەی زیندەوەرزانی هەبوو، ئەندامی زاوزێی نێرینەو مێینەی تێدابو، بەرامبەر یەک ڕەسمی کێشرابوو، مامۆستای زیندەوەرزانی دەیوت ئەو دوو لاپەڕەیە تەرکەو لەڕوی نەدەهات شەرحی بکات. ئێستاش وێنەکەم لەبەر چاوە ئەندامی زاوزێی نێرینە دەتوت تولەمارە باریک و درێژ، ئەندامی زاوزێی مێینەش قەفی کردبوو دەتوت دوپشکەڕەشەیە. ئێمەی خوێندکاریش تەماشامان دەکردو پێدەکەنین و ناومان نابوو تولەمار و دووپشکەڕەشە. 



ناکرێ وەک تولەمار و دوپشکەڕەشە لە ئەندامی زاوزێی مرۆڤەکان بڕوانین، بەڵکو دەبێت بەوپەڕی هوشیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەین و مرۆڤ ناتوانێت دنیا بناسێت بەبێ ئەوەی جەستەی خۆی بناسێت. هیچ ئەندامێکی جەستە شایەنی پێکەنین و هیچ ئەندامێکیش قێزەون نیە.



بۆیە وەزیفەی دایک و باوکە زۆر بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ جوتبوون و کردەی سێکسی دا بکەن. جەستەی دایک و باوک زۆر پیرۆزە لای منداڵەکان، ئەم جەستەیە بەڕووتی ببینرێت وێنەکەی لە دەروونی نەوەکاندا دەچەسپێـت و ئاسان نیە دەربهێنرێـت یان لەبیربچێتەوە.



خوێندکارێکم هەبوو زۆر خەمبار بوو، کە پرسیارم لێ کردو بووم بە هاوڕێی، بۆی باسکردم کە دایک و باوکی بەڕوتی بینیوە سێکسیان کردووە. لای ئەم کوڕە خوێندکارە دایک و باوکی زۆر پیرۆز بون باوەڕی نەدەکرد بە ڕووتی بیانبینێت. هەمیشە دەیوت: (باوەڕم نەدەکرد باوکم وابکات)، من بەبەجدی لەگەڵی بووم و جارجارەش سوعبەتم بۆ دەکرد بۆ ئەوەی بیری ببەمەوە بەسوعبەتەوە پێم دەوت: (ئەوە قسەی فرۆیدە هەموومان لەبێناموسیەوە لەدایکبووین، باوکت بێناموس نەبێت تۆ لەدایک نابیت). زۆر هەوڵم دا بەئێستاشەوە لەگەڵیم کە ئەم وێنەیە لە خەیاڵی دەربکەم، زۆر سەختە و بیری ناچێتەوە.



ئەتەکێتی نانخواردن و ماڵ و تەماشای تەلەفزیۆن و میوانداری و خوێندنەوە و خەوتن و جوت بوون لە ماڵەکاندا دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و کورد زۆربەی لەشەواندا جوتت دەبێت و هەموومان بەرهەمی جوتبوونی شەوانین.

.. .. ..
( جا ئەوە دەڵێن ژن و پیاوێک ئیشارەتیان بۆیەک کرد کە ئەمشەو منداڵ بخەوێنن و کاری خێرێ ئەنجام بدەن، شەو درەنگ دادێت کوڕەکەیان هەر ناخەوێت. باوکەکە هەڵدەسێت، کوڕەکە دەڵێ: باوکە میز دەکەی؟ باوکەکەش دەڵێ: نەوەڵا گو دەکەمە ئەو ژیانەی کە تۆی تێدا ناخەوی).

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×