هەرێمی سلێمانی یان لامەرکەزیەت؟

ئارام سەعید
  2020-05-12     889
ماوەیەکە لێدوان و گفتوگۆی زۆر لەسەر مەسەلەی لامەرکەزی دروست بوە کە دیارە جوڵینەری سەرەکی ئەمجارە و لەم تەوقیتەدا یەکێتیە کە بانگەشەی بۆ دەکات.
دوور لە موزایەدەی سیاسی و کارتی گوشار سیستمی لامەرکەزی جیبەجێکردنی لە هەرێمی کوردستاندا ئەرکێکی زۆر قورس نیە وپیویستی بە گۆڕینی دەستور نیە چونکە هەرێم دەستوری نیە،ئەگەر ئیرادەیەکی سیاسی هەبێت کۆمەڵیک یاسایە کە کاتی خۆی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار یەکێتی و پارتی گۆڕییان لە پارلەماندا و دەسەلاتەکانی ئەنجومەن و پاریزگاریان دەستکاری کرد لەبەرژەوەندی سەپاندنی زیاتری مەرکەزیەت. ئەوەی لەسەردەمی پۆل بریمەردا بۆ هەموو عێراق دانرا (یاسای ئەنجومەنی پاریزگاکان)دەسەلاتی تەواوی دابوو بە ئەنجومەنی پاریزگاکان و دواتر شۆربۆوە بۆ ئەنجومەنی قەزاکانیش، بەلام سروشت و پێکهاتەی حزبی کوردی بە تایبەتی یەکێتی و پارتی ئەو لامەرکەزیەتەی پێ هەرس نابێت و ناچار بەچەند قۆناغێک سەرو گوێلاکی یاساکەیان شکاند، ئەمە جگە لەوەی چەندین ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانیان دواخست و فەرامۆشیان کرد.
ئیستا ململانێەکی توند لەنێوان هەردوو حزبدا سەریهەڵداوە و هەریەکەیان بەشیوەیەک گوزارشتی لێدەکەن و لێدوان و پێشنیاری هەردولا بڵاودەکرێنەوە. لەکاتێکدا ئەم ململانێە هەیە قەیرانێکی ئابوری قورس بەرۆکی هاولاتییانی ئەم هەرێمەی گرتوە، هەر لە نەبونی موچە و قەیرانی ئابوری بەهۆی کەرەنتینەی ڤایرۆسی کورۆناوە تا دەگاتە شکستی هەردوو حزب لەبەرامبەر بەغدا و تەسلیم نەکردنی نەوتی هەرێم و هتد......
پرۆژەی هەرێمی سلێمانی پرۆژەیەکە تەواو جیاوازە لەو لامەرکەزیەتەی ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی دەکەن. لامەرکەزیەت کاتێک دەبێت کە مەرکەز هەبێت و دەسەلاتەکان لەنێوان مەرکەز و ناوجەکانی تربە یاسا رێکبخرێت، بۆیە کە دەوتریت لامەرکەزیەت لە هەرێمدا ئەوە پرۆژەیەکە بۆ هەرێم کە هەموو پاریزگاکان دەگرێتەوە واتە هەولێر و دهۆک و هەڵەبجەش جگەلەوەی دەکرێت قەزاکانیش ئەنجومەنی خۆیان هەبێت، نەک تەنها بۆ سلێمانی ، واتە لە مەرکەزەوە کە هەولێرە دەبێت بڕیار بدرێت کە سیستمی لامەرکەزی پیادە بکرێت و بە یاسا دەسەڵاتەکان رێکبخریت و ئەوەش دەبێت پارلەمان بیکات کە زۆرینەی پارلەمان پارتیە و نایکات.
ئەم پرۆژەیە کەناوی هەرێمی سلێمانیە ئەوەیە کە سلێمانی ببێت بە هەرێمێکی سەربەخۆ و مەرکەز بەغدا بێت نەک هەولێر، واتە سلێمانی ببیێتە هەرێمێکی سەربەخۆ لە عێراقدا کەئەویش دەستوری عێراق رێگەی پێداوەو رێکاری یاسایی بۆ دەستنیشانکردوە.
ئەوانەی نیگەرانن لەم پرۆژەیە پاساویان ئەوەیە ئەزمونەکە لەبار دەبات و هەریم نامێنیت، واتە ئەو کوردستانە بەهێزەی بونیاد نراوە نامێنیت! جگە لەوەی مێژویەکی دورودریژی کوردایەتی و خەبات باس دەکەن کە لەو پێناوەدا خوێنیان بەخشیوە بۆیە نابێت ئەزمونەکە لەناو ببرێت. هەندێکی تر بۆچونیان وایە کەئەگەرهەڵبژاردنی پاک و بێگەرد نەبێت ئەوا ئەگەر هەرێمی سلیمانیش دروست بێت هەر ئەوانە حوکم دەکەن کە ئێستا دەیکەن و دادگا بێلایەن نابێت و هێزی چەکدار لەژێر چەتری حزب دەمێننەوەوعەینەن تاس و حەمامە!
خودی ئەم پرۆژەیە لە بێ ئومێدیەکەوە سەریهەڵداوە لەئەنجامی پەراوێزخستنی سلێمانی و هەڵەبجە وئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و لەماوەی چەند ساڵی رابرودا دەسەڵاتداران پرۆژەو کارەکانی سلێمانی دوادەخەن و هاوڵاتیانیش لەم نێوەندەدا لەنێوان هەولێر و سلێمانیدا ژمارەکان لێیان وون دەبن و هەریەکەی ئەوی تر تاوانبار دەکات. بەنمونە پارتی دەڵێت یەکێتی رێگرە لە کارەکانی سلێمانی و یەکێتی دەڵیت کە پارتی کۆسپ دەخاتە بەردەم کاروباری سلێمانی و دەسەڵات ناداتە حکومەتە خۆجێیەکان تا کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەوانەی بڕوایان بە هەرێمکردنی سلێمانی هەیە دەڵین:
1. ئەگەر هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بکرێت و پارێزگای هەڵەبجەشی لەگەڵ بێت ئەوا دەسەلاتێکی دەبێت تەواو جیاواز لەوەی ئێستا، کە ئەگەر بەرێژەی بەشداری و دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەلیکترۆنی رابردودا بەراوردی بکەین ئەوا نوێنەرەکان و دەسەڵاتی سلێمانی تەواو دەگۆڕێت، چونکە ئێستا زۆر لە وەرەقەکان تێکەڵ دەکرێن و ژمارەی راستەقینەی دەنگدەرانی حزبەکان بەناوی هەرێمی کوردستانەوە لەنێوان پارێزگاکان تێکەڵ دەکرێ و قەبارەی راستەقینەی هەر هێز و حزبێک وون دەبێت لەنێوان پارێزگاکاندا، بەڵام هەرێمەکە بەس سلێمانی بێت ئەوکات هەموو ئەنجامەکان رونتر دەبن.
2. لەکاتێکدا پارتی بە دەنگدان لە هەرێمی سلێمانی دەنگی زۆرینەی نیە بەڵام دەتوانێت بریار لەسەر بودجەو خەرجی و پلانی سلێمانی بدات و پرۆژەکانی رابگرێت و خەرجی سنوردار بکات، کەئەمەش بێ ئومێدیەکی ترە کە هێزێک لەسەدا دەی دەنگەکانی پارێزگایەکی هەبێت و بڕیار لەسەر هەموو جومگە سەرەکیەکانی بدات.
3. خاڵێکی تر ئەوەیە دەمێک ساڵە لە سلێمانی خۆپیشاندان دەکرێت و دەنگی ناڕازی بەرزدەکرێتەوەو بێ ئەنجام کۆتایی دێت، کە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە سلێمانی تەنهایە و پارێزگاکانی تر کە ئەم جوڵەو نارەزاییەی نیە و لەئاکامدا داواکاریەکان ون دەبن بەوەی دەسەڵاتی خۆجێی دەڵێت کە دەسەڵات لای ئەوان نیە بەڵکو لە مەرکەزە کە هەولێرە.
4. بۆ لایەنی ئابوریش ئەم سنورە دەبوژێتەوە، پرۆژەی ئابوری سەربەخۆی پارتی و ریکەوتنە نەوتیەکانی لەگەڵ تورکیا رادەگیرێت و پێداجونەوە دەکرێت بە شیوازی مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتی لەگەڵ بەغدا و داهاتی ناوخۆ ونەوت دیار دەبێت.
5. بۆ پیکهێنانی هەرێمی لامەرکەزی سلێمانی کە قەزاکان و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەسەڵاتی خۆجێی خۆیان دەبێت و خاوەنی ئەنجومەنی هەلبژیردراو دەبن ،جگە لە پارێزگای هەڵەبجەش کە ئەنجومەنی پاریزگای دەبێت پیویستە پەیکەری حزبەکانیش پیداچونەوەی تیدا بکریت کە پەیکەریکی مەرکەزی توندە، کە ئەمەش دەبێتە خالێکی ئەرێنی کە حوکمڕانیی هەرێمی سلێمانی پتەو دەکات.
6. هەرێمی سلێمانی ئەگەری شەری ناوخۆ دوور دەخاتەوەو ئەوکات لەجیاتی ململانێی سەربازی نێوان زۆنی زەرد و سەوز پەیوەندی ئابوری و کەلتوریی و سیاسی جێگەی دەگرێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×