نەوشیروان مستەفا، بۆ هاوڕێم سەردار عەزیز

عەزیز ڕەئوف
  2020-05-16     1453

یەکەم: ناکرێ خەمی گۆڕینی دەسەڵاتی سیاسیمان هەبێ بەبێ گۆڕینی کۆمەڵگە، ئەم شەڕە سوڕانەوەیە لە بازنەیەکی داخراودا و  هەمان دۆخ دروست دەبێتەوە و لە دۆخێی ئاواشدا چاوەکان دەچنەوە سەر مەزرای ئاژەڵانی جۆرج ئۆروێڵ. 


دووەم: ئەستەمە بێ ئامادەکاری بۆ هەر پێشهاتێ خەڵک پێش بدەی بۆ بەردەم سندوقی دەنگدان، کە دەیزانی دەسەڵات بۆی گرنگ نیە کێ دەنگ دەدا ئەوەندەی بۆی گرنگە کێ دەنگەکان دەژمێرێت. کردەکە تەواو ئاشتیخوازانەیە و لە بەینی شەڕی ناوخۆ و شۆڕشدا کەمێک عاقڵانەیە، بەڵام بۆخۆی کاتکوشتنیشە. 


سێیەم: پارتی دامەرزا و ویراسی و بنەماڵە بوو، یەکێتی بۆیە دامەزرا تا دژ بە ویراسی بێت و لە دوا کۆنگرە بوە ویراسی و تاڵەبانیەکان وەک بارزانیەکان کورسی دەسەڵاتیان قۆرخ کرد. گۆڕان دروست بوو دژ بە ویراسی تاڵەبانی، کەچی خۆی بوو بە تەوریسی سیاسی.


چوارەم: ئەوەی ئەلف و بێی سیاسەت بزانێت دەزانێت سیاسیەت بریتیە لە ( پەروەردە ، ڕێکخستن ، چالاکی) جێهێشتنی پەروەردە و ڕێخستن و بازدان بۆ چالاکی، دواجار هەر کوبە و حەملان و حاجی بەرهەم دێنێ. 


پێنجەم : پیشاندانی سیاسی وەک پێغەمبەر کارەساتە، کارەساتە مرۆڤ بیت و سیاسەت بکەیت و یەک بەشەر لە کوڕ ئەندام و لایەنگر و بەرپرسانی بزوتنەوەکەت لە خۆت نەچن. ئەمە سیاسەت کردن نیە ئەمە پێغەمبەرایەتی کردنە. میژوویەکی دوورودێژمان هەیە لە کردنی سیاسی بە پێغەمبەر و گۆڕینی گۆڕی سیاسی بە پەرستگا.


شەشەم: کەس لە نەوشیروان مستەفا نەچێت و بۆ هەر قەیرانێک سەرەتاتکێمان لەگەڵ بکا، ئەی چی دوای خۆی جێهێشتووە؟

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×