ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان
زەڕایەن-دەربەندیخان نۆ كەس بریندار بون كە شەشیان لە خێزانێك و سیانەكەی دیكەش لە
خێزانێكی دیكەن.
ئاوێنە: راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە ڕاگەیەندراوێكدا
بڵاویكردەوە كە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای نێوان
(زەڕایەن ــ دەربەندیخان) نزیک گوندی میرەدێ، نۆ کەس بریندار بون.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پاش گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی
شههید ڕهوف بهگ و ئەنجمدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆیان، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون .
بەپێی زانیارییەكان شەش كەس لە بریندارەكان ئەندامی خێزانێكن و خەڵكی
كەلارن و ئۆتۆمبێلێكی جۆری "ناڤارا"یان پێ بوەو سێ بریندارەكەی دیكەش
ئەندامی خێزانێكن و خەڵكی شارەزورن و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگریان پێ بوە.