عادل عەبدولمەهدی: دەبێت كۆگاكانی چەك و بنكە سەربازییەكان ببرێنە دەرەوەی شارەكان
  2019-08-15       770       

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەماوەی هەفتەیەكدا لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنی بنكەی سەربازی سەقەر لەبەغدا بكرێت و هەروەك مۆڵەتە تایبەتەكانی بۆ فڕینی فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا هەڵوەشاندەوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە كە عادل عەبدولمەهدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كردوەو تێیدا چەند بڕیارێكی دەركردوە.

بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەماوەی لانیكەم هەفتەیەكدا لێكۆڵینەوەیەكی هەمەلایەنە بە بەشداریی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر روداوی تەقینەوەی كۆگای چەك و تەقەمەنییەكەی بنكەی سەربازی سەقەر لە بەغدا بكرێت كە تێیدا كەسێك گیانی لەدەستداو 29ی دیكەش برینداربون.

هەروەك فەرمانی داوە بە تەواوكردنی پلانە سەراپاگیرەكان بۆ گواستنەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی و بنكە سەربازییەكانی سەربە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائیری و تەواوی ئەو هێزانەی دژ بە داعش شەڕیان كردوە، بۆ دەرەوەی شارەكان تا لە كۆتایی ئەم مانگەدا فەرمانی جێبەجێكردنی دیاریكردنی وادەی گواستنەوەیان دەدرێت بەمەستی پاككردنەوەی شارەكان لەو جۆرە بنكە سەربازی و كۆگای چەك و تەقەمەنییانە.

عادل عەبدولمەهدی بڕیاریشیداوە هەر بونێكی سەربازی یاخود كۆگای چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی پلان و مۆڵەتە رەسمییەكان بە "بونێكی نانیزامی" هەژمار بكرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

لە یەكێك لە بڕیارەكانی دیكەیدا عادل عەبدولمەهدی، سەرجەم مۆڵەتە تایبەتەكانی فڕینی "فڕۆكەی چاودێری، فڕۆكەی چاودێری چەكدار، فڕۆكەی جەنگی، هەلیكۆپتەر، هەمو جۆرە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان"ی عێراقی یاخود بیانی لە ئاسمانی عێراقدا، هەڵوەشاندۆتەوەو رەزامەندیشی بۆ فڕینیان تەنها لەدەست خۆی یاخود ئەو كەس و لایەنانەدا هێشتۆتەوە كە خۆی لەڕوی یاساییەوە سەرپشكیان دەكات.

داواشی لەهەمو لایەك كردوە بەو فەرمانەوە پابەندبن و هەر جوڵەیەكی فڕۆكەوانی پێچەوانەی فەرمانەكە بە فڕۆكەی "دوژمن" دادەنرێت و دەستبەجێ لەلایەن هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی عێراقییەوە وەڵام دەدرێتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×