‎سەركردەیەكی یەكێتی: كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەم ساتەدا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕۆن
  2019-08-15       1060       
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا داوا لەسەرجەم لایەنەكان دەكات هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە بەقسەی ئەو لەم ساتەدا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێن.


ئاوێنە: بڵێسە جەبار فەرمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەپەیامێكدا بە بۆنەی تێپەڕبونی 73 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاندوە"73  ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دا تێدەپەرێت، ئەو حزبەی کە بەشێک لەدامەزرێنەرانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان تێیدا بەشداربون یاخود لە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیاندا کاریان کردوە."


وتوشیەتی"دەستپێکی دروستبونی ئەو حزبە بۆ ئازادی گەلی کورد بوە هەر بۆیە هیوادارم لەو ئامانجەی بەردەوام بێت."


ئەوەشی خستۆتەڕو"هەمو لایەکمان دڵنیاین لەوەی بێ یەکریزی و تەبایی ماڵی کوردی هیچ ئامانجێکمان نایەتەدی و ئەوەی ساڵەهایە بۆی تێدەکۆشین لەدەستی دەدەین."


لەكۆتاییشدا وتویەتی"هەربۆیە بە بۆنەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەم هەوڵی زیاتر بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کە لەم ساتەدا بەرەو ئاڵۆزی زیاتر هەنگاو دەنێت و بەو هۆیەشەوە مەترسی قەیرانی بوجەو موچە دوبارە لە ئارادایە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×