کەلار؛ ئەمشەو گەنجێک بەچەقۆ کوژرا
  2019-08-16       1157       

لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بەهۆی شەڕەچەقۆ وە گەنجێک گیانی لەدەست دا و کەسکیش بریندا بو، پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" دو تۆمەتبار و ئەوکەسەش کەبریدار بۆە بەندکراون".

 

ئاوێنە، ئەیادمحەمەد: مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند "ئەمشەوی (هەینی) لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند گەنجێک دروست بوو لەئەنجامدا گەنجێک بەناوی ( گوران عەلی رۆستەم ) لەدایکبووی 1997 بەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدا".

  وتیشی:" یەکیکی دیکەش کە هاوڕێی ناوبراو بوە برینداربو، لەئێستادا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆدەکرێت".

  هێمای بۆئەوەش کرد "بەبڕیاری دادوەر دووتۆمەتبار و ئەو کەسەش کە بریندار بوە بەپێی مادەی 405 بەندکراون".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×