له‌چه‌ند شارێكی‌ باكوری‌ كوردستان 27 ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران
  2019-08-16       466       

لەشاره‌كانی‌ مێردین‌و شڕنەخ‌و ئیزمیر لانیکەم 27 ئەندامی پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان -هەدەپە- دەستگیر کران.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسی‌ فراتنیوز، پۆلیس لەناوچەی نسێبین، قۆسەرو ستەوری مێردین، هەڵیکوتایەسەرچەندین ماڵ‌و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ هه‌ده‌په‌و خانه‌واده‌كانیانی‌ ده‌ستگیركردووه‌.

هاوكات لەناوچەی نسێبین پۆلیس هەڵیکوتاوه‌تەسەرماڵی 'زەینەب سەڤلوش'ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی‌و 'ئەرهان موتڵو'ی ئەندامی هەدەپەو ده‌ستگیری‌ كردون.

لەشاره‌كانی‌ مێردین‌و شڕنەخ‌و ئیزمیریش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ توركیا ژماره‌یه‌ك ئەندامی هەدەپەیان دەستگیر کردووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×