2019-08-16   864     
ئیلهان عومەرو ڕەشیدە تەڵیبن
حكومه‌تی ئیسرائیل له‌زاری جێگری وەزیری دەرەوە ڕێگرییكردن له‌سه‌ردانی دو ئه‌ندامی مسوڵمانی ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه: تسیبی حوتوفلی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل، لەلێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی ڕیشیتی ئیسڕائیلی رایگه‌یاندووه، "ڕێگە بەسەردانی ئیلهان عومەرو ڕەشیدە تەڵیبن ناده‌ین بۆ ئیسرائیل". وتیشی، "بڕیارەکە دراوە، بڕیارەکە ئەوەیە ڕێگە نەدرێت بێنە ناو ئیسڕائیلەوە."
ئه‌و دو نوێنەره‌ی موسڵمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئەمەریکا كه به‌نیازبون سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن، سەر بەدیموکراتەکانن‌و خۆیان هەڵبژاردووە بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا، چه‌ند جارێك ڕەخنەیان لەحكومه‌تی ئیسڕائیل‌و سیاسه‌ته‌كانی گرتووه.
لەماوەی ڕابردوشدا دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕەخنەی توندی لەڕەشیدە تەڵیب‌و ئیلهان عومەرو دو نوێنەری دیکەی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گرت، هەروەها تۆمەتباریکردن بەوەی دژی ئیسڕائیلنن.