دەمیرتاش: بەبێ هەدەپە توركیایەكی دیموكراسیی نایەتە كایەوە
  2019-08-16       610       
سەڵاحەدین دەمیرتاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ هەدەپە هەوڵی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی‌ له‌نوركیا دەدات، به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "بەبێ هەدەپە توركیایەكی دیموكراسیی نایەتە كایەوە".

ئاوێنه‌: سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان -هەدەپە- په‌یامێكی‌ نوێی‌ له‌زیندانه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و له‌به‌شێكیدا باس له‌هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ قۆناغێكی‌ نوێ له‌پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ نێوان توركیا - په‌كه‌كه‌.


دەمیرتاش ده‌ڵێت، "هەدەپە هەوڵی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی دەدات، بەبێ هەدەپە توركیایەكی دیموكراسیەت نایەتە كایەوە".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ده‌په‌ كارده‌كات بۆ زەمینەسازیی هەمواركردنەوەی دەستوری توركیا، بەجۆرێك مافی كوردو پێكهاتەكانی تریش لەخۆ بگرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، له‌باره‌ی‌ كه‌یسه‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، چاوەڕوانن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتودا لەبەرژەوەندی ئه‌وو لەدژی حکومەتی تورکیا بڕیار بدات. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×