2019-08-16   1537     
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا بەچڕی بۆردومانی چیای قەندیل دەکه‌ن‌و تا ئێستا زیانه‌كه‌كانی بۆردومانەکە نه‌زانراوه.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ هه‌ینی، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا چیای سەرگەلی، نزیک چیای کورتەک‌و چیای بێرمکەو دۆلی شارۆشی-یان لەقەندیل بۆردومان كرد.
به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كه‌وه تائێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراوه. هه‌روه‌ها سوپای توركیا‌و ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل -هه‌په‌گه- هیچ زانیارییه‌كبان له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
به‌بیانوی بونی بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه- سوپای توركیا به‌رده‌وام ناوچه سنورییه‌كانی نێوان باكورو باشوری كوردستان ده‌كاته ئامانج‌و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی دانیشتوی ئه‌و ناوچانه شه‌هیدو بریندابون.
قەندیل، یەکێک لەکوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس لەسنوری ڕۆژهەڵات‌و باکورو باشوری کوردستان هەڵکەوتوە، بەرزترین لوتکەی قەندیل بەناوی کەو کەز ناسراوە کە لەباکوری کوردستاندایەو بەرزیەکەی 3800 مەترە. هەروەها شاخی کێوە ڕەش کە بەرزیەکەی 3610 مەترە، یه‌كێكه له‌زنجیره چیاكانی قه‌ندیل‌و ده‌كه‌وێته باشوری كوردستانه‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌وه، زنجیره چیاكانی قه‌ندیل په‌ناگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌ریلا بووه، سه‌رباری هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هه‌سێ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا‌و ئێران‌و عێراق به‌درێژایی مێژو بۆ كۆنترۆڵكردنی قه‌ندیل‌و كۆتاییهێنان به‌په‌كه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه بێئه‌نجام بووه.