ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند له‌گفتوگۆكانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقدا نه‌رمییه‌ك هه‌یه سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌گفتوگۆكانی بودجه‌دا، ئه‌مڕۆ ده‌قێكی تایبه‌ت به گه‌نمی جوتباران جێی كرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی ساڵانی (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦) تەرخان بکات تا شایستە داراییه‌كانی جوتیارانی پێ بدرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه پڕۆژه یاساكه له‌ڕوی تێكسته‌وه ته‌واو بوه و ته‌نها خاڵه ناكۆكه‌كان ماون سبه‌ی(دوشه‌ممه) گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌ناویاندا موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له ره‌شنوسی بودجه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌ستراوه به‌وه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی ناوه‌ند بكات، به‌ڵام هاوكات بڕگه‌یه‌كیش جێی كراوه‌ته‌وه كه له‌ئه‌گه‌ری راده‌ستنه‌كردنی نه‌وتدا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، به‌غدا به‌شێك له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه مانگانه بنێرێت كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 500 ملیار دیناره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و بڕگه‌یه‌ی نێو بودجه یه‌كێكه له‌خاڵه ناكۆكه‌كان كه تا ئێستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له‌گفتوگۆكاندا له‌و باره‌یه‌وه هه‌ست به نه‌رمییه‌ك ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید وتویه‌تی"نەرمییه‌کی هەستپێکراو هەیە سەبارەت بەموچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە."
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاشكرایكردوه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق كه كورده كۆبونه‌ته‌وه‌و پلانی سبه‌ینێیان تاوتوێ كردوه و جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه "موچە خاڵی سورەو دەبێت بدرێت."