سه‌ركرده‌یه‌كی‌ په‌كه‌كه‌: تا کوردستان ئازاد نەبێت تورکیا دیمکراتیک نابێت
  2019-08-16       779       
جەمال شەریک
به‌بۆچونی‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان -په‌كه‌كه‌- تا باكوری‌ کوردستان ئازاد نەبێت تورکیا دیمکراتیک نابێت.

ئاوێنه‌: جەمال شەریک، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە به‌ئاژانسی‌ فراتنیوزی‌ راگه‌یاندووه‌، "کیشەی ئێستای تورکیا دیمکراتیک بون‌و ئازادی کوردستانە. تا کاتێک باكوری‌ کوردستان ئازاد نەبێت تورکیاش دیموکراتیک نابێت.

راشیگەیاند، "ئەگەر تێکۆشانی گەریلای ئازادی نەبوایە، ئەگەر بەخۆدانی گەلی کوردستان نەبوایە، ئەگەر لەرۆژئاوا دواییان بەداعش نەهێنابا ئەمڕۆ لەتورکیا دەرەوەی فاشیسمی ئاکەپە–مەهەپە هیچ پارت‌و هێزێکی دیکە نەدەمان. ئەگەر ئەمڕۆ هەندێک گرفت دەردەکەوێ لەبەر ئەو دەسکەوتانەیە کە لەئەنجامی تیکۆشانی ئازادی کوردستان بەدەسکەوتووە.پێویستە ئەم راستیە ببینرێت.

ناوبراو رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەگەر هەڵوێستێکی راست نیشان نەدرێت لەوکاتە تورکیا دیمۆکراتیک نابێت‌و پرسی ئازادی گەلانی تورکیاش چارەسەرنابێت. 

به‌وته‌ی‌ شه‌ریك، هەڵبژاردنێکی بەم شێوازە لەپێشی کۆمەڵگەی تورکیەدایە. یان ئازادی گەلی کورد وەکو بەشێک لەدمۆکراتیک بونی خۆیان دەبینن، تا کاتێک کە گەلی کوردستان ئازاد نەبێت ئەوانیش دمۆکراتیک نابن، یان نایانەوێت تورکیایەکی دیموکراتیک دروستببێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×