سبەی یەکەمین کاروانی حاجیانی‌ هه‌رێم دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
  2019-08-16       447       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عومرەی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سبه‌ی‌ سبەی یەکەمین کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج‌و عومرە، سبەی شەممە، یەکەمین کاروانی حاجیان دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی ئەمساڵی حەج لەسعودیەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بریاره‌ سبەی کاتژمێر 8ی بەیانی فڕۆکەیەک کە 417 حاجی هەڵدەگرێت دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‌و کاتژمێر 6 و 30 خولەکی ئێوارەش فڕۆکەیەکی دیکە کە 417 حاجی دیکەی هەڵگرتووە دەگات فڕۆخەکانی نێودەوڵەتی هەولێر.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت تاکو رۆژی 29ی ئاب‌و سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان 7 هەزارو 132 حاجییە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×