بەرپرسێكی پێشمەرگە: دانوستانەكان بەم شێوەیە لەگەڵ سوپای عێراق بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە ناگەنە ئەنجام
  2019-08-16       1111       

بەرپرسێكی پێشمەرگە دەڵێت؛ لیژنەی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پیشمەرگە بەم شێوەیەی ئێستا كارەكانیان سەرناگرێت و كەمتەرخەمی هەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان. دەشڵێت؛ پاشماوەكانی داعش كە لەسنوری خانەقین و قەرەتەپەو بەگشتی ناوچە جێناكۆكەكان هەن  حەشدو سوپای عێراق خۆیان كۆنترۆڵیان ناكەن.

ئاوێنە، ئاراز محەمەد: ‎عەمید عیرفان حەمەخان، جێگری لیوای سێی هێزەكانی پێشمەرگە لەوبارەیەوە بۆ ئاوێنە وتی”هەر دو لیژنەی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە كە پێكهاتوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەكانی پێش 16ی ئۆكتۆبەر بەم شێوەیە كارەكانیان ناگاتە شوێنێك یان كەمتەرخەمی و سستی پێوە دیارە. ”

‎ناوبراو وتیشی”وەزارەتی پێشمەرگە نەرمی زۆری نواندوە بۆ سوپای عێراق لەدانوستانەكاندا. ”

‎وتیشی”هەمو جارێك كە دانوستان دەكرێت كێشەیەك نییە و هەردو لیژنەكە كۆكن بەڵام كاتێك هەردولا ڕاپۆرتی خۆیان دەنوسن و دەیدەن بەسەروی خۆیان وەڵامی وەزارەتی بەرگری عێراق ناگەڕێتەوە یان درەنگ وەڵام دەدەنەوە. ”

‎عرفان وتیشی”ئەوەی من وەك خۆم هەستم پێكردوە ئەو گروپە ئیسلامیانەی یان پاشماوەكانی داعش كەل ەسنوری خانەقین و قەرەتەپەو بەگشتی ناوچە جێناكۆكەكان هەن، حەشد و سوپای عێراق خۆیان كۆنترۆڵیان ناكەن و نایانەوێت كۆنترۆڵیان كەن چونكە دەیانەوێت لەڕێگەی گەشەسەندنی ئەوانەوە حكومەتی عێراق ناچار بكەن بڕێكی زۆرتر لەگروپی حەشدو سوپا بنێرێت بۆ ئەو ناوچانە، ئەوەش تەنها بەمەبەستی زیاتر  كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانەو زیادكردنی هێزەكانیان بۆ ئەوەی هەركات پێشمەرگە گەڕایەوە دەسەڵاتی ئەوان زیاتربێت. ”


‎ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە دولیژنەی وەزارەتی دیفاعی عێراقی و پێشمەرگە پێكهاتوە بەمەبەستی هەماهەنگی و گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ هەندێك لەوناوچانەی پێش (١٦) ی ئۆكتۆبەر و تائێستاش بەرەو پێشچونێكی ئەوتۆ لەكارەكانیاندا نەبینراوە. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×