ئا: ئاوێنە
سه‌رچاوه‌ی تاقانه‌ی دارایی شۆڕش له‌سه‌ره‌تای شۆڕشدا، ئه‌و خزمه‌ت‌و به‌خشین‌و باربوانه بو كه ئه‌ندامانی پارتی ده‌یاندان‌و ئابونه كه‌مه‌كانیان‌و ئه‌و به‌خشیینه نهێنیانه‌ش بون كه هه‌ندی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ندی كورد ده‌یانبه‌خشین.
ئه‌مه به‌هه‌مویه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر كه‌می پێكده‌هێنا كه به‌شێكی كه‌میشی له‌پێویستییه‌كانی شۆڕشێكی به‌ربڵاوی چه‌ك هه‌ڵگرتو دانه‌ده‌پۆشی. به‌ڵام یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی من پێ‌بزانم، له‌پاش چه‌ند مانگێكی كه‌می سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه، واته له‌ئاخروئۆخری ساڵی 1961ه‌وه ده‌ستی دایه ته‌رخانكردنی یارمه‌تیه‌كی نه‌ختینه‌ی ساڵانه‌ی 360 هه‌زار دۆلار كه به‌نرخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گۆڕینه‌وه ده‌یكرده 120 هه‌زار دیناری عێراقی. ئه‌م به‌خششه تا ساڵی 1968یش هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1969وه زیاد كرا‌و كرا به‌نیو ملیۆن دینار‌و تا ساڵی 1972 هه‌ر به‌و جۆره به‌رده‌وام بو. له‌و ساڵه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاته ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌وه، ئیتر یارمه‌تییه‌كه‌ی سۆڤیه‌ت به‌ته‌واوی بڕا.
هه‌مو ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكه‌وتوه شازده ملیۆن دۆلاره، ئێمه به‌نه‌ختی شه‌ش ملیۆنمان له‌ماوه‌ی نێوان كانونی دووه‌می 1973و یه‌كی ئاداری 1975دا لێوه‌رگرتون‌و ئه‌وی تری ته‌رخان كراوه بۆ چه‌ك كڕین.
حكومه‌تی به‌ریتانیاش تاكه جارێك یارمه‌تییه‌كی دارایی شێوه مرۆیی چاره‌كه ملیۆنێك پاوه‌نی سترلینی پێشكه‌ش كردوین.
له‌ئه‌ڵمانیای رۆژئاواشه‌وه فرانز جۆزێف شتراوسی پێشه‌وای پارتی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی دو ملیۆن ماركی ئه‌ڵمانی له‌ساڵی 1969دا به‌ناوی حزبه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد.
له‌ساڵی 1974یشدا به‌خششێكی نه‌ختینه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاریمان له شا فه‌یسه‌ڵی كوڕی عه‌بدولعه‌زیزی پاشای سعودیه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت.
به‌ڵام یارمه‌تی ئێران له‌و رۆژه‌وه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی دامه‌زراند به‌رده‌وام بو، به‌ڵێ یارمه‌تی نه‌ختینه له‌سه‌ره‌تای كاره‌كه‌دا نه‌ڕێك‌و پێك بو نه‌ئه‌وه‌نده‌ش بو كه به به‌راورد له‌گه‌ل خزمه‌ته‌كانی تردا شایه‌نی باس بێ، له‌یادمه حكومه‌تی شا له‌یه‌كی كانونی دوه‌می 1974ه‌وه تا یه‌كی حوزه‌یرانی 1974 بێ لێبڕان مانگی 20 ملیۆن تمه‌نی به‌شۆڕش ده‌دا. پاشان له‌یه‌كی ته‌موزی 1974ه‌وه تا یه‌كی ئاداری 1975 كردی به دو ئه‌وه‌نده، واته دو ملیۆن دیناری به‌پێی نرخی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه ده‌داینێ.
شۆڕش به‌م سه‌رچاوه كه‌مانه‌وه تا ساڵی 1974 نه‌یده‌توانی ده‌رماڵه‌ی رێك‌و پێكی پاره نه به‌ده‌یان هه‌زار جه‌نگاوه‌رو ژن‌و منداڵیان‌و نه به‌ده‌زگاكانی پارتی‌و نه به‌سه‌ركردایه‌تیه له‌شكریه‌كان بدات.
پاش نسكۆی شۆڕش نزیكه‌ی 3 ملیۆن دینار‌و یه‌ك ملیۆن دۆلاری لا مابو. به‌شی زۆرتری ئه‌و پاره‌یه بۆ په‌نابه‌ران به‌ر له‌وه‌ی جێگیر ببن خه‌رج كرا‌و ئه‌وی مابۆوه بۆ شۆرشی گوڵان‌و چالاكی ده‌ره‌و كڕینی چه‌ك ته‌رخان كرا.
سەرچاوە: مه‌سعود بارزانی، بارزانی‌و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، به‌شی سێیه‌م به‌شی دوه‌م