گروپێكی چەكداری ئیسلامی نوێ سەرهەڵدەدات
  2019-08-16       2232       
هێزێكی سوپای عێراق لەناوچەی حەمرین

‎هێزێكی ئیسلامی نوێ لەسنوری حەوزی حەمرین و ناوچەی تكریت و حەویجە سەر هەڵدەدات و فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەڵێت؛ تا ئێستا لەسنوری ئێمە چالاكیان نەبوە. 

ئاوێنە، ئاراز محەمەد:‎ "حراس الدین" یان پاسەوانانی دین، ئەو گروپە ئیسلامییە نوێیەن كە ماوەی ساڵێك دەبێت بەنهێنی سەریانهەڵداوەو ئێستاش چالاكیان لەسنوری حەوزی حەمرین دەست پێكردوە.

‎لەو بارەیەوە لیوا محەمەد سیاسی، جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەتەپەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئاوێنە وتی”ئەو هێزە ماوەی زیاتر لەساڵێكە سەریان هەڵداوە." 

‎وتیشی” گروپەكە پاشماوەی داعشن و خۆیان ڕێكخستوەتەوە ئێستاش خەڵكی نوێ پەیوەندی پێوە كردون و ناوێكی نوێشیان بۆخۆیان داناوە." 

‎وتیشی”ئەو هێزە بنكەی ڕاهێنان و خۆڕێكخستنەوەیان لەسنوری حەوزی حەمرین و ناوچەكانی دیالە هەیە. ”

‎بەوتەی محەمەد سیاسی  دیارترین چالاكیەكانی ئەو گروپە ”دانانی تەقینەوە، كوشتن و ڕفاندنی خەڵكەو زۆرجاریش دەچنە گوندە دورە دەستە عەرەبییەكان و قسەیان بۆ دەكەن."

‎سەبارەت بەهەبونی ئەو گروپە لەسنوری پێشمەرگەو هێزە كوردییەكاندا وتی”ئەو گروپە تائێستا نەهاتونەتە سنوری ئێمەو چالاكیان نەبوە. ”

‎لەدوای  كۆتاییهاتنی داعش و كەوتنی موسڵ و حەویجەوە ئەمە دوەم گروپی ئیسلامی دیارن كە لەو سنورە سەر هەڵدەدەن و چالاكی دەست پێدەكەن كە پێشتریش گروپی(الرايات البيضاء) واتە (ئاڵا سپیەكە) لەنێوان خورماتو و كفری و ناوچەی "قۆری چایی" سەریان هەڵداوەو تائێستاش لەو سنورە ماون .

‎هەر لەوبارەیەوە بەرپرسێكی حەشدی شەعبی لەسنوری خانەقین كە نەیویست ناوی بهێنرێت بۆ ئاوێنە وتی”ئێمە گروپی نوێ ناناسین بەڵام هەمویان وەك داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت ."

وتیشی”ئێستا لەسنوری بوحەیرەو حەوزی حەمرین زیاتر لە (٣٠) چەكداری داعش كە پاشماوەی حەویجەو موسڵن ماون و سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەن."

‎وتیشی"دوای (١٦)ی ئۆكتۆبەر داعش لەنیوان جەلەولاو خانەقین و قەرەتەپە سودی لە چۆڵبونی ناوچەكە بینیوە دوای ئەوەی پێشمەرگە كشاوەتەوە بۆیە دەتوانن چالاكی ئەنجام بدەن." 

‎ئەو بەرپرسەی حەشد وتیشی”ئێستا هەڵمەتێكی كێوماڵكردن لەسنوری بوحەیرە و قەرەتەپە و خانەقین  و كوڵەجۆ دەستی پێكردوە دوای هەماهەنگی نێوان پێشمەرگەو  سوپای عێڕاق و حەشد و دوای ماوەیەكیش پێشمەرگەو حەشد زیاتر لێك نزیك دەبنەوەو بۆشایی بۆ داعش ناهێڵنەوە و كۆنترۆڵیان دەكەن."

‎ماوەی زیاتر لەشەش مانگ دەبێت هەردو وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراقی دانوستانیان دەست پێكردوە سەبارەت بەهەماهەنگی و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو سنوڕانەی داعشی تێدایە بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×