هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێتەوە
  2019-08-16       1113       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لەڕۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە دەست دەكاتەوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆران.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند، لە بە دابەشكردنی موچەی ئەنجومەنی دادوەری رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتو دەست دەكرێتەوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆران.

بەپێی قسەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بڕیارە تاوەكو 24ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی سەرجەم شوێنەكان بهێنرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەر لە جەژنی قوربان، وەزارەتی دارایی موچەی چەند وەزارەتێكی دابەشكردو بەهۆی پشوەكانی جەژنەوە دابەشكردنی موچە وەستا.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×