لە روداوێكی هاتوچۆدا 5 هاوڵاتی كە ئەندامی یەك خێزانن بریندار بون
  2019-08-16       741       

هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سەرەكی چوارقوڕنە-هیزۆپ، پێنج هاوڵاتی بریندار بون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

ئاوێنە: لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، ئاشكرایكرد كە روداوەكە لەنێوان دو ئۆتۆمبێل لەجۆری لانسەر و بارهەڵگرێكی گەورە لە جۆری "داف ترێلە"دا رویداوە.

بەپێی قسەی هاتوچۆ، روداوەكە بەهۆی هەڵەتێپەڕاندنی ئۆتۆمبیلە لانسەرەكەوە بوەو چۆتە سایدی بەرامبەر.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×