"وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات"
  2019-08-17       640       

بڕیارە لە رۆژانی داھاتودا شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێ، موچە و بودجەی ھێزی پێشمەرگە و جوڵەی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان، تەوەری سەرەكیی كۆبونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق دەبێت.

بەپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت؛ هەفتەی داهاتو وەفدێكی باڵای وەزارەتەكەیان بۆ تاوتوێكردنی موچەو بودجەی پێشمەرگجەو جوڵەی داعش لە ناوچە جێناكۆكەكان سەردانی بەغدا دەدات و لەگەڵ وەفدی وەزارەتی بەرگری عێراق كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند"لە بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم و وەزارەتی پێشمەرگەدایە، شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی وەزارەتی بەرگریی عێراق بكات و ئەجێندای سەردانی شاندی پێشمەرگەش، پرسی بودجە و موچەی پێشمەرگە و بریندارەكانی شەڕی داعشە، ھەروەھا یەكێكی دیكە لە تەوەری دانوستانەكان، جوڵەی چەكدارانی داعشە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان".

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە وتی: "لە ھەندێ ناوچەی ھێڵی تەماسی نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەداخەوە دەستی داعشی پێگەیشتوە و دەمانەوێ ھەماھەنگی ھەبێت بۆ گۆڕینەوەی زانیاریی ھەواڵگری لەبارەی چالاكییەكانی داعشەوە".

لیوا بابەكر ئاماژەی بەوەشدا"شاندی وەزارەتی پێشمەرگە دوای كۆتاییھاتنی پشوی جەژن بڕیارە سەردانەكە ئەنجام بدات، ھەرچەندە كاتەكە دیاری نەكراوە، بەڵام چاوەڕێ دەكەین لە هەفتەی داھاتودا سەردانەكە ئەنجام بدرێت و لەسەر ئاستێكی باڵای وەزارەت ھەر لە سەرۆكایەتیی ئەركانەوە بگرە تا ئەو ئاستەی پێویستە، بەشدار دەبن".

پەیوەست بە خەرجكردنی موچەی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە و گلدانەوەی حەوت موچەی پێشمەرگە، لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد رونی كردەوە"یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەی ھەردو وەزارەت، پرسی موچەی پێشمەرگەیە، چونكە تا ئێستا خەرج نەكراوە و پێویستە دیراسەتی ئەو بابەتە بكرێت و ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بەپێی یاسا خەرج بكرێت"

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×