هەولێر..دو تۆمەتبار دەستگیركران كە بەناوی ئاسایشەوە ئۆتۆمبێلێكیان لەگەشتیارانی عەرەب رفاندوە
  2019-08-17       754       

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دو تۆمەتباری بە رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێك لە گەشتیارانی عەرەب ئاشكراكرد كە بەناوی ئاسایشەوە لەگەڕەكی تەیراوای شاری هەولێر بازگەیان داناوەو ئۆتۆمبێلەكەیان بردوە.

ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ، وردەکاری تاوانێکی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەرو کە لە ڕۆژانی رابردو ئەنجامدرابو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەروداوێکی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕوداوە کردەوە و توانی لە ماوەی کەمتر لە (۲٤) کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن (۲٦) ساڵ، (گ.ا.ب.) تەمەن (۲٦) ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیان کەوا کاتژمێر (۱)ی شەو هەڵسابون بە دانانی بازگە بە ناوی ئاسایش، دواتر ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (BMW) لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشتکردن هاتبون بۆ شاری هەولێر.

ئەوەشی خستەڕو كە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ كەیسەكە ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراو دادوەری بڕیاریدا بەبەندکردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤۲) لە یاسای سزادانی عێراقی.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×