رزگار عەلی، وەك لێپرسراوی نوێی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی دەست بەكاردەبێت
  2019-08-17       522       

بڕیارە لە سبەی یەكشەممەوە، رزگار عەلی وەك لێپرسراوی نوێی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەجێی شۆڕش ئیسماعیل دەست بەكارببێت.

ئاوێنە: له‌و باره‌یه‌وه‌ د.بڕیار ره‌شید، وته‌بێژی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند، به‌فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسی رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌ك لێپرسراوی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌كار دەبێت.

وتیشی"بە‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی پێشوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی پێ به‌خشرا، مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاریدا له‌جێی ناوبراو ئه‌و پۆسته‌ ببه‌خشێته‌ رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و له‌سبه‌ینێوه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ناوبراو وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ده‌وامده‌كات."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×