داعش هێرش دەكاتە سەر حەشدی شەعبی
  2019-08-17       886       

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئاشكرای دەكات، لە شارەدێ ریاز  كە سەر بەقەزای حەویجەیە، داعش هێرشی كردووەتە سەر حەشدی شەعبی ، وەزارەتی بەرگری عێراقیش دەڵێت ''لەدوای شەڕی باغۆز ئەو داعشانە هاتوونەتە عێراق''.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، ''ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شارەدێی ریازی سەربە قەزای حەویجە''.

میدیای حەشدی شەعبیش بڵاویکردەوە، بەرپەچی هێرشەکە دراوەتەوە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکیش تەقێنراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاشكرایکردووە، به‌شێک لە چه‌كدارانی داعش دوای شه‌ڕی باغۆز، هاتوونه‌ته‌ عێراق و توانیویانه‌ له‌ ناو هاووڵاتییان دا خۆیان حه‌شار بده‌ن.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×