2019-08-17   3094     
گۆڤاری ئه‌لمانیتۆر رایگه‌یاند ''ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا دژی په‌که‌که له خاکی هه‌رێم به‌پێی ڕه‌زامه‌ندیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تورکیاش له‌هاوکارییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان رازییه''.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆری ئه‌مریکی نوسیوێتی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر په‌که‌که نیشان نادات به‌ڵکو ده‌توانین بڵێین که به جۆرێک خه‌ریکه له‌و کرده‌وه سه‌ربازییه هاوکاری له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات. ئه‌لمانیتۆر هۆکاری هاوکاری و پشتیوانی هه‌رێمی کوردستان له تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی په‌که‌که به که‌مبوونه‌وه‌ی نفووزی په‌که‌که له هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌کات.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌مریکییه له زاری سه‌رچاوه کوردییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه باس له‌وه ده‌کات که پاش تیرۆرکردنی فه‌رمانبه‌رێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا له هه‌ولێر و بڵاوبونه‌وه‌ی دانپێدانانی تۆمه‌تبارانی ڕووداوه‌که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تورکیا به‌رپرسیارێتی ڕوداوه‌که‌ی خستۆته ئه‌ستۆی په‌که‌که و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌یارکراو به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕێگای ئامێدی، شیلادزێ، بامرنی و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری زاخۆیان گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌که زیاتر بکه‌نه‌وه. هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ته‌نانه‌ت وێستگه‌ی پشکنینیان له ڕێگاکانی په‌یوه‌ندیدار به‌ره‌و چیای خواکۆرک دروست کرد که تورکیا هێزێکی زیاتری له‌و شوێنه‌دا جێگیر کردووه. ئه‌لمانیتۆر پێی وایه که ئه‌م کارانه هاوکاریی چالاکانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تورکیایه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی په‌که‌که له باکوری عێراق.
ئه‌لمانیتۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه به‌رده‌وامی ئاماده‌بونی هێزه‌کانی په‌که‌که له قه‌ندیل و خواکۆرک و جووڵه‌ی ئه‌و حیزبه له هه‌رێمی کوردستان مه‌ترسییه‌که بۆ سه‌ر کوردی عێراق و زۆربه‌ی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانن که ئاماده‌بونی په‌که‌که له‌و ناوچانه ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ته‌نها ناوچه‌ی کوردی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بخاته مه‌ترسییه‌وه و کوردی عێراقیش ناچار بێت باجی چالاکییه‌کانی په‌که‌که بدات.
گۆڤاره ئه‌مریکییه‌که باس له هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ په‌که‌که و ده‌نوسێت: ''ئه‌مریکاش که کۆنتڕۆڵی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه له سێ ساڵ پێش ئێستاوه که تورکیا چالاكییه سه‌ربازییه‌کانی دژ به په‌که‌که چڕتر کردۆته‌وه هیچ کارێکی له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌داوه له‌وان چاودێریکردنی جوڵه ئاسمانییه‌کانی تورکیا. کۆپته‌ر و درۆنه‌کانی تورکیا به‌ره‌وڕوی هیچ به‌ربه‌ستێکی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوونه‌ته‌وه و کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریکا له هه‌ولێریش هیچ به‌یاننامه‌یێکی توندی دژ به هه‌نگاوه‌کانی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان بڵاو نه‌کردۆته‌وه.
ئه‌لمانیتۆر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه که ئه‌نقه‌ره بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق له‌هه‌مبه‌ر کرده‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر په‌که‌که به خاڵێکی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌کات.