2019-08-17   662     
روداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له شاری سلێمانی رویدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو، هاوكات شۆفێرێكیش هه‌ڵاتووه.
ئاوێنه: به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد ''روداوه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئابی 2019 له‌سه‌رشه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته رویداوه و تیایدا دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی تۆیۆتا كامیری – تۆیۆتا كرۆلا ته‌كسی له‌سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته پێكیاندادا''.
راشیگه‌یاندوه ''هۆكاره‌كه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده بووه له‌شه‌قامه‌كه و له‌ئاكامدا پیاده‌یه‌ك برینداربووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه''.
به‌وته‌ی تیمی هاتوچۆ كه گه‌یشتونه‌ته سه‌ر روداوه‌كه، ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش له‌و روداوه‌دا بووه، به‌ڵام هه‌ڵهاتووه و له‌ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن‌و ته‌ماشای كامێرایی چاودێری ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن.