قائیمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لە خەڵکی هەرێمی كوردستان دەكات
  2019-08-17       544       

بەهۆی ئەوەی ژمارەیه‌ک عەرەبی شارەكە لە كوردێكیان داوە و سوكایەتیان پێكردوە، عیسا سایر قائیمقامی فەلوجە داوای لێبووردن لە هەرێمی كوردستان دەكات.

ئاوێنه‌: عیسا سایر لە نامەیه‌كی كراوه‌دا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان وسیویەتی: "ئەوەی روی دا چەند كەسێكی سەرخۆش بوون و دەستدرێژییان كردوەتەسەر خاوەنی خواردنگەیه‌ک، كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە و رووداوەكەش درەنگانێكی شەو روی داوە".

قائیمقامی فەلوجە ئاماژەی بەوەش داوە، رووداوەكە دوو رۆژ پێش ئێستا بووە و دەستدرێژیكارانیش نوێنەرایەتیی خەڵكی فەلوجە ناكەن، بەتایبەت كە شارەكانی هەرێمی كوردستان  باوەشی بۆ كردنەوە، ئەو كەسەش كە هاتە فەلوجە و خواردنگەی كردەوە پێشوازی لێكرا و حكومەتی خۆجێی رێوشوێنەكانی بۆ ئاسان كرد و رێگەی پێدا.

قائیمقامی فەلوجە تەئكیدیشی كردوەتەوە، ئەوەی رویداوە لە دەرەوەی رەوشت و هەڵسوكەوتی خەڵكی شارەكەیە، هەروەک دەڵێت: "بەناوی حكومەتی خۆجێی و خەڵكی فەلوجەوە داوای لێبووردن لە كەسوكارمان لە هەرێمی كوردستان دەكەین و شەو و رۆژ لەگەڵ خاوەنی چێشتخانەكەدا دەبم و لێپرسینەوەش لەگەڵ سەرجەم ئەو كەسانەدا دەكرێت كە دەستدرێژییان كردەسەری و دەستگیركراون و راپێچی دادگا دەكرێن، دووبارە داوای لێبووردن لە گەلەكەمان لە هەولێر و شارەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەین، كە هاوكارییان كردین لە مەینەتی و ئاوارەییدا".

پێش چەند رۆژێک چەند كەسێک لە دانیشتوانی  فەلوجە بەلێدان و سوكایەتی پێكردن دەستدرێژییان كردەسەر كوردێک، كە لەشارەكەدا خواردنگەی داناوە و داوایان لێكردبوو خواردنگەكەی دابخات، دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی فەلوجەوە دەستدرێژیكاران دەستگیركران و خواردنگەكەشیان بۆ گەنجە كوردەكە كردەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×