2019-08-17   663     
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سۆمەریە نیوز-ی عەرەبی، هەریەکە لە ئەیمەن حوسین و ئەحمەد ئیبراهیم لەکاتی گەشتکردنیان لە کەربەلاوە بۆ کەرکوک رووبەڕووی رووداویکی هاتووچۆ هاتنەوە.
ئاوێنه: هاوکات ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن ئەیمەن حوسێنەوە شوفێری کراوە و لەکاتی لێخوریندا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆیان بەیەک داداوە.
دوای رووداوەکە هەردوو یاریزانەکە بە سووکی برینداربوون و ئۆتۆمبێلەکەشیان زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
لەلایەکی دیکەوە ئەنجوومەنی ئیداری یەکێتی تۆپی پێ هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ هەردوو یاریزانەکە خواست.