پەرلەمانتارێکی هەدەپە: پاسەوانان لە تورکیادا ئەشکەنجەی زیندانی کراوان دەدەن
  2019-08-17       632       
ڕوشتو تریاکی پەرلەمانتاری هەدەپە، لە ڕاپۆرتێکیدا باسی لەوە کرد ''لە هەموو زیندانیەکانی تورکیادا هەموو جۆرە بێڕێزیەک بە زیندانی کراوان دەکرێت''.

ئاوێنه‌: لەیلا گوڤێن یەکێکە لەو زیندانی کراوانەی کە ماوەیەکی زۆر لە زینداندا ماوەتەوە، دوای ئەوەی ئازاد دەکرێت نامەیەک بۆ وەزیری داد دەنێرێت و باس لەو بێڕێزیانە دەکات کە لەلایەن پاسەوانانی زیندانەوە بەرامبەر بە زیندانیان دەکرێت.

گوڤێن لە نامەکەیدا داوای لە وەزارەتی داد کردووە کە لێکۆڵینەوە لەو بێرێزیانە بکرێت کە بەرامبەر بە زیندانیان دەکرێت. باسی لەوە کردووە کە بە مەبەستی پشکنین جلەکانیان لەبەردا دادەکەندرێت، لێیان دەدرێت، بەپێوە دەیانوەستێنن، هەندێکجار بەشێوەی سەربازی لەسەر یەک قاچ دەیانوەستێنن.

لە زیندانی عوسمانیە داوا لە زیندانیان کراوە کە بەپێوە بۆستن وەک سزایەک بەڵام داواکە لەلایەن زیندانیانەوە ڕەت کراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە لەلایەن پاسەوانەکانی زیندانەوە لێیاندراوە و پێشیان ڕاگەیاندووە کە دوای جەژن جارێکی تر دێنەوە و لێیان دەدەن. ئەمەش وەک هەڕەشەیەک لە زیندانیان کراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×