بەڵگەنامە فەرمییەکانی تایبەت بە کوشتنی جەماڵ خاشقچی بڵاو دەکرێنەوە
  2019-08-17       1554       
پلاتفۆرمی کراوەی هەنگاونان بەرەو یەکسانیی کۆمەڵگا بەڵگەنامە فەرمییەکانی تایبەت بە کوشتنی جەماڵ خاشقچی-ی رۆژنامەوان بڵاودەکاتەوە کە ساڵی پار لە کونسوڵخانەی سعودیه‌ لە ئیستانبوڵ کوژرا. 

ئاوێنه‌: لەچوارچێوەی یاسای ئازادی زانیاریی ئەمریکا، پلاتفۆرمی کراوەی هەنگاونان بەرەو یەکسانیی کۆمەڵگا بەڵگەنامە فەرمییەکانی تایبەت بە کوشتنی جەماڵ خاشقجی لەسەر سایتی ئینتەرنێت بڵاوکردەوە کە مانگی رابردوو سەرجەم بەڵگەکان پێشکەشی یاسا کراون.

هاوکات بەپێی هەواڵێکی مۆنیتەر-رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەستکردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەکان لەلایەن دەسەڵآتدارێتی ترەمپەوە بۆ پۆل ئەنگەلمایەر-ی دادوەر پشتڕاست کرایەوە و دواتر هەنگاوی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکان لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە.

بەپێی زانیاریی مۆنیتەر، بەلگەنامەکان لە ٣٠٠ هەزار لاپەڕە خۆی دەبینێتەوە و پێویستە مانگانە ٥ هەزار پەڕە بڵاوبکرێتەوە. لەلایەکی دیکەوە دادوەر ئەنگەلمایەر جەختی لە بابەتەکە کردووەتەوە و داوکارییەکەی پلاتفۆرمی ناوبراو بۆ بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو ئەنجامی هەبووە.

 


 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×