ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەهۆی ئەوەی خوشكی هێرۆ خان و پوری كوڕەكانی مام جەلالە پارێزراوه‌
  2019-08-17       3419       

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت''شاناز ئیببراهیم ئەحمەد بەهۆی ئەوەی خوشكی هێرۆ خان و پوری كوڕەكانی مام جەلالە پارێزراوه‌ و برادەرانی سەركردایەتی و كاك كۆسرەتیش كەمتر لێپێچینەوەی لەگەڵدا ده‌كه‌ن''

ئاوێنه‌: محەمەد وەتمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە میدیایه‌كی پارتی ڕاگەیاندوه‌ ''شاناز برایم ئەحمەد بەهۆی ئەوەی خوشكی هێرۆ خان و پوری كوڕەكانی مام جەلالە، برادەرانی سەركردایەتی و كاك كۆسرەتیش كەمتر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كردوە، ئەگینا شاناز كادرێكی ئاساییە و دەكرێ لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت و قسەشی پێ بوترێت''.

لەم ماوەیەی دواییدا شاناز برایم ئەحمەد دوجار نامەی ئاراستەی کۆسرەت ڕەسوڵ کرد و  ڕایگەیاند "کەس چیتر لە نێو یەکێتیدا چاوەڕوانی بڕیارەکانی تۆ ناکات بۆ دیاریکردنی وادەی بەستنی کۆنگرە".

لە بەرامبەردا محەمەد وەتمان، ده‌ڵێت ''شاناز برایم هەر لە كۆنەوە تا ئێستا بەرامبەر كۆسرەت ڕەسووڵ، بەرهەم ساڵح و خەڵكی دیكە ئەم قسە نابەجێیانەی كردووە''.

هاوكات جەختی كردەوە كە بابەتەكە ”زروف و زەمانە“یە و لەبەر ئەو نزیكایەتییەی لە بنەماڵەی مام جەلال، زۆر كات پارێزراوە.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەو پێی خۆش نییە خزم خزمێنە و بنەماڵە بۆ سزادانی كەسەكان ڕەچاو بكرێت وتیشی: ''پێویستە سنوورێك بۆ شاناز برایم و هەموو ئەوانەی دیكە دابنرێت كە سنوور و ڕێبازی یەكێتی دەبەزێنن، بۆ ئەوەش دەبێت كاك كۆسرەت و مەكتەبی سیاسی ئەم كارە بكەن''.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×