2019-08-17   2392     
مەلا فاتیح شارستێنى، لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا وەڵامى لێدوانێکى مەلا هەڵۆ لەبارەى کەیسى گۆرانییە نوێکەى هونەرمەند ماریا هەورامى، دەداتەوە و دهڵێت ''ئهو كچه ههورامییه یهك پخهی لێكرد، له ههڵۆوه بو به جوچك ئهوهنده بچوك بوهوه''.
ئاوێنه: لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا مەلا فاتیح شارستێنى ئاماژە بەوە دەکات ''مەلا هەڵۆ ئەوەندە كهسێكی ترسنۆكە، ئهو كچه ههورامییه یهك پخهی لێكرد، له ههڵۆوه بو به جوچك ئهوهنده بچوك بوهوه''.
ئاماژه بهوهش دهكات ''ئەمە هێشتا پیاوە بە غیرەتەكانی هەورامان نەهاتونەتە سەر خەت، ئای قوڕ بەسەری ئەگەر بوێرێت لە ماڵی خۆیشدا بخەوێت''.
بەوتەى مەلا فاتیح شارستێنى ''بنەماڵەى ماریا هەورامى وا بە ئاسانی لە مەلا هەڵۆ خۆش نابن''.
ماریا هەورامى لە جەژنى قورباندا ڤیدیۆ کلیپێکى بەناوى (دڵەکەم) بڵاوکردەوە و دواتر تۆمارێکى دەنگى مەلا هەڵۆ بڵاوکرایەوە کە تیایدا هێرشى کردەوە سەر ئەو خانمە هونەرمەندە و قسەى نەشیاوى پێووت و ئەو کارەش لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و پاشان بەهۆى زۆرى کاردانەوەکان مەلا هەڵۆ داواى لێبوردنى کرد.