2019-08-17   1399     
گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک له‌راپۆرتێكیدا دەڵێت ''سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی ململانێیه کوردییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دژایه‌تی تورکیایه بەرامبەر بەمافی کورد، هێشتاش ناکۆکی و ململانێی نێوان تورکیا و کورد درێژه‌ی هه‌یه‌و لەئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی نایەت''.
ئاوێنه: گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک ڕاپۆرتێکی له‌باره‌ی دۆخی کورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بڵاوكرده‌وه‌و گرنگترین هه‌وڵدانی بزاڤی سیاسی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی، به‌هه‌وڵه‌كانی کوردی تورکیا بۆ گه‌یشتن به‌خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری وه‌سف ده‌کات، که له‌وێوه به‌ره‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ک سوریا گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆڤاره ئاماژه به‌وه ده‌کات که له په‌یمانی سیڤەر له ساڵی 1920و پاش شکست هێنانی ئیمپراتۆری عوسمانی هه‌نگاوه‌کان بۆ دروستکردنی قەوارەیەکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کوردی تورکیا ده‌ستیپێكردوه و ئه‌م په‌یمانه سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ کوردی تورکیا، به‌ڵام تورکیا دانوستانی دووباره‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دا و په‌یماننامه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی قەوارەی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد وه‌لاوه نرا. کوردی تورکیا له‌و کاته‌وه تاکو ئێستا هه‌وڵه‌کانی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و داواکارییه خستۆته گه‌ڕ به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوه.
ئه‌م گۆڤاره ده‌نوسێت "کورده‌کانی تورکیا که‌مترین مافیان هه‌یه، ئه‌وان لەخوێندن به‌زمانی زگماکی خۆیان بێبەش کراون، له‌کاتێکدا که کورده‌کان یەکێک لەگه‌وره‌ترین پێکهاتەی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته پێکده‌هێنن. له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا ململانێی تورکیا له‌گه‌ڵ بزاڤه کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته زیاتر له 40 هه‌زار کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه.
ناشناڵ جیۆگرافیک ئاماژه به‌وه ده‌کات که تورکیا له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1990 و له ماوه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوی فارس ڕێگر بوه له داخڵبوونی نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار ئاواره‌ی کوردی عێراق بۆ ناو وڵاته‌که‌ی و دەڵێت "تورکیا ده‌رگاكانی خۆی به ڕوی ئاواره‌کانی کورد داخست تا ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانان ناوچه‌یەکی دژه‌فڕین و په‌ناگایەکی ئارامییان لەباکوری عێراق بۆ کورده‌کان دروست کرد‌و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراقیش ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستانی به فه‌رمی ناساند.
ئه‌م گۆڤاره ته‌ئکیدی کردوه که هه‌وڵه‌کانی تورکیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کورد بوه‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزاڤه کوردییه‌کان له‌سوریا و ئه‌م بابه‌ته‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا هه‌نگاوه‌کانی له‌به‌رانبه‌ر له‌ناوبردنی بزاڤه کوردییه‌کانی سووریاش هه‌ڵبگرێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیرکردنی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سوریا بکات.
ناشناڵ جیۆگرافیک له کۆتاییدا ته‌ئکیدی کردووه که هێشتا دیار نییه ململانێی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کان تا چ کاتێک درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام شتێک ڕوون و ئاشکرایه ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که کورده‌کانی تورکیا به‌رده‌وامن له‌به‌ره‌وڕوبونه‌وه‌ی تورکیا‌و بەردەوام بون لەهەوڵدان بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتێك بۆ کورد.