ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر دوو كۆنتێنه‌ر هێلكه‌دا ده‌گرێت
  2019-08-17       314       
ئه‌رشیف

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، ''له‌ مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاترله‌ 21 تۆن هێلكه‌دا گرتوه‌''.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ئاسایشی سلێمانی له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكەیان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو, هێزه‌كانیان توانیان له‌ مه‌رزی باشماخ نێوده‌وڵتی ڕۆژی 17/8/2019 ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی  ( 21 ) تۆن و نیو هێلكه‌ كه‌ به‌ دوو ئۆتۆمۆبێلی كۆنتێنه‌ر هێنرابونه‌ ناو هه‌رێم.

ئاماژە بەوەشدراوە، به‌پێی بڕیارو ڕێنماییه‌كان هێنانی ئه‌و هێلكانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌  بۆ ناو هه‌رێم و ڕوو به‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و ده‌ست به‌رسه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كاندا گیرا بۆئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×