2019-08-18   577     
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی سنوری قه‌ره‌داغ ده‌ستگیر كردووه كه نزیكه‌ی 10 دۆنم پوش و پاوه‌ن و داری سروشتی تێدا سوتا.
ئاوێنه: له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانیدا هاتووه:"پاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە، به‌شی پۆلیسی دارستانی قه‌ره‌داغ توانی 3 هاووڵاتی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر بکەن".
رۆژی ٢٠١٩/٨/١٦ لە سنوری گوندی ( دەلوجە ) لە قەرەداغ ئاگرێك کەوتەوەو بووە هۆی سووتانی نزیکەی ( ١٠ ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ڕایشی گه‌یاندووه: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".