هاوسەری کڵچدار ئۆغڵو پێشوازیی لە هاوسەری دەمیرتاش کرد
  2019-08-18       1281       

سەلڤی کڵچدارئۆغڵوی هاوسەری کەمال کڵچدارئۆغلوی سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) دوێنێ لە ئیستانبوڵ میوانداری باشاک دەمیرتاشی هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و دیلێک ئیمامئۆغڵوی هاوسەری ئەکرەم ئیمامئۆغڵوی سەرۆکی سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ کرد.

ئاوێنه‌: سەلڤی کڵچدارئۆغڵوی هاوسەری کەمال کڵچدارئۆغڵو پێشوازی لە میوانەکان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزەر ئایگول دەمیرتاشی خوشکی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئامادەبوو، کە لەگەڵ باشاکدا هاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، کێک بۆ باشاک دەمیرتاش ئامادەکرا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕۆژی لەدایکبوونی بوو. ئیمامئۆغڵو ملپێچێکی کرد بە دیاری بۆ باشاک دەمیرتاش.

دەمیرتاش میوانییەکەی زۆر بە واتادار و گرنگ ناو برد و بەم شێوەیە باسی کرد ''ئێمەی ژنان زۆر بە باشی لە یەکتر تێدەگەین. بەڵام لە کاتێکدا کە ناڕەوایی و نا عەدالەتی بەم شێوەیە دزەی کردووەتە ناو کۆمەڵگەوە و لە ژینگەیەکدا کە جەمسەرگرتنی کۆمەڵایەتی زۆر بەرفراوان بووە، بە بڕوای من ئەم کارانە زۆر گرنگن بۆ ئەوەی لێکترگەشتن و دیموکراسی زیاتر بەهێزتر ببێت''.

ئیمامئۆغلو وتی ''ئەم ناڕەوایی و ناعەدالەتی و زوڵم و تەنگەژانە، بە بەهێزکردنی لێکتێگەیشتن دەتوانین زاڵ ببین بە سەریدا. هەر بۆیە سوپاسی سەلڤی خانم و دیلەک خانم دەکەم بۆ ئەم کۆبوونەوەی لێکتێگەیشتنە''.

سەلڤی کڵچدارئۆغڵوی خاوەن ماڵیش وتی ''کۆبوونەوەمان لە یەک شوێن گرنگە. جەمسەرگیرییەکی قوڵ هەیە، بۆ ئەوەی ئەمە نەمێنێت پێویستە زیاتر خۆمان ماندوو بکەین و هەوڵ بدەین. من وەک مرۆڤێک بەڕێز سەڵاحەدینم خۆشدەوێت، هیچ کاتێک ڕووبەڕووی پێی ئاشنا نەبووم، بەڵام دڵمان هەردەم لە لای ئەوانە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×