کێشەی نێوان مەلا فاتح و مه‌لا هەڵۆ چارەسەر کراو ئاشتبونه‌وه‌
  2019-08-18       2791       

له‌سه‌ر ده‌سپێشخه‌رى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کێشەی نێوان مەلا فاتح و مه‌لا هەڵۆ چارەسەر کرا.

ئاوێنه‌: یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌: مەبەستی ئاشتکردنەوەو رێگرتن لەدروستبوونی درزو دووبەرەیی و نەهێشتنی ئاسەواری لێک تێنەگەیشتن و هەڵسان بە ئەرکی پیشەیی و بەدواداچوونی دۆسیەکەو گەیاندنی پەیام و رێنمایی و هۆشیارکردنەوە، لەسەر ئەو کاردانەوەو قسە لەسەر یەک کردنەو بەکارهێنانی مینبەر بۆ ئەو مەبەستە، هەردوو مەلا فاتح شارستێنی و مەلا هەڵۆ حەمە رەشید بانگهێشتنی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان کران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئامانجی دانیشتنەکە یەکلایی کردنەوەو دیارکردنی چارەسەری گونجاو بوو لە نێوان هەردوو  مەلا فاتیح شارستێنی و مه‌لا هەڵۆ حەمە رەشید، کە لەو چەند رۆژەی رابردوو لەرێی وتاری هەینیەوە وەک کاردانەوە قسەیان ئاراستەی یەک کردو ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەدوای خۆیدا هێناو نیگەرانی لێ کەوتەوەو، یەکێتی زانایانیش بەمەبەستی چارەسەری گونجاو رێکارو هەنگاوی پێویستی گرتەبەر.

دواتر هەردوو مامۆستا ئاشتکرانەوەو گەردەن ئازایی و لێبوردنیان ئاراستەی یەک کردو لە کەشێکی برایانە بڕیار درا جارێکی تر شتی لەو شێوە دوبارە نەبێتەوەو لاپەڕەیەکی تازە بکەنەوە، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەئاستی پێگەو پیشەی خۆیان دابن.

یەکێتی زانایان داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات لەو حاڵەتانە نەکەونە ژێر کاریگەری سۆشیال میدیاو نەبنە مایەی گەرم کردن و وروژاندنی پترو قسەی نەشیاو و تەرفگیری ئەم و ئەو، هەڵە بە هەڵە چارەسەر ناکرێ بەڵکو دەبێ هەمووان وەک یەک جەستە هەست بە ئازارو لێکەوتەی ئەو جۆرە حاڵەتانە بکەین و هەمیشە بە ئارامی و حیکمەتەوە هەنگاو بنێین، هەوڵبدەین بەگیانی برایەتی و سینگفراوانی و ئادابی مەلایەتی ببینە ئاوێنەی یەکترو لەپێناو خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەواوکاری یەکتر بن، هەروەک دەخوازین هەموو لایەک کۆتایی بەم باسە بێنن و ئەم دۆسیەیە دابخەن.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×