2019-08-18   610     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات پله‌كانی گه‌رما له دووشه‌ممه تا چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینی كراویش له خانه‌قین تۆمارده‌كرێت كه ٤٨ پله ده‌بێت و نزمترینیان له سلێمانی و دهۆكن كه ٤٢ پله ده‌بن.
ئاوێنه: له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه پێشبینی ده‌كرێت رۆژانی دووشه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له رۆژه گه‌رمه‌كان بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببێته‌وه.
هاوکات له راگه‌یه‌نراوه‌کەدا هاتووه ''سبه‌ی دووشه‌ممه كه‌مێك پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه له پله‌كانی گه‌رما تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌كه 2 بۆ 4 پله‌ی سەدی ده‌بێت''.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه ''به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێت، رۆژی پێنجشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه له پله‌كانی گه‌رما كۆتایی دێت''.
شایەنی باسە سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانیش بۆ شاره‌كانی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت ''به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت؛ هه‌ولێر ٤٤ پله، سلێمانی ٤٢ پله، دهۆك ٤٢ پله، كه‌ركووك ٤٧ پله، هه‌ڵه‌بجه ٤٤ پله، خانه‌قین ٤٨ پله، زاخۆ ٤٤ پله، چه‌مچه‌ماڵ ٤٥ پله''.