وەزیری بەرگری تورکیا: ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتو دەست بەکارەکانی دەکات
  2019-08-18       746       
وەزیری بەرگریی تورکیا،  ئاشکرای کرد "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، هەفتەی داهاتوو دەست بەکارەکانی دەکات".

ئاوێنه‌: خوڵوسی ئاکار لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای ئورفا لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا بێ هیچ کێشەیه‌ک، پابەندبوون بە کاتی دیاریکراو لەبارەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکادا، تورکیا چاودێری پانەبدون دەکات لە داهاتوودا".

وەزیری بەرگریی تورکیا راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەمریکا لەسەر چاودێری و هەماهەنگی لە بواری ئاسمانیدا رێککەوتووین، هەروەها لەسەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەهەمان بابەت رێککەوتووین".

خوڵوسی ئاکار وتیشی: "ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەفتەی داهاتوو بەهەموو توانایێکییەوە دەست بەکارەکانی دەکات".

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار راشیگەیاند: "هیچ لێکدانەوەیەکمان نییە لەبارەی هەماهەنگی هاوپەیمانەکانمان لەگەڵ پەیەدە و چاوەڕوانیمان لەوان ئەوەیە لەنزیکترین کاتدا کۆتایی بەوە بهێنن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×