فەلاح مستەفا وەك گەورە راوێژكاری نێچیرڤان بارزانی دەستنیشان كرا
  2019-08-18       1117       

فەلاح مستەفا، بەرپرسی پێشوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، وەك گەورە راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دەرەوە دەستنیشان كرا.

ئاوێنە: فەلاح مستەفا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند"خۆشحاڵم كە وەك گەورە راوێژكاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دەرەوە دەستنیشان كراوم."

وتوشیەتی"چاوەڕێی دەستپێكردنی بەرپرسیارێتییە نوێكەم و كاركردن دەكەم لە سایەی سەركردایەتی نێچیرڤان بارزانیدا بۆ خزمەتی گەل و هەرێمەكەم."

فەلاح مستەفا، لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بو، بەڵام لەكابینەی نوێدا سەفین دزەیی كرایە بەرپرسی فەرمانگەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×