ئاسایشی سلێمانی بازرگانێكی دەستگیركرد
  2019-08-18       1027       

ئاسایشی سلێمانی بازرگانێكی دەستگیركرد كە بەنیاز بوە 13 تۆن برنجی بایەعی بكاتە كیسی برنجی جۆری  "قبلە"و "فاخر" و "تایلاندی" و لەبازاڕدا ساغی بكاتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەمو جۆرە مەوادێكی ساختە هێزەكانیان توانیویانە كەسێك بەناوی (ع. ف. ع.) دەستگیربكەن لەكۆگایەكی عەمبار لە گەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی.

رونیشیكردوەتەوە، دەستگیركراوەكە 13 تۆن برنجی بایەعی لە كۆگاكەیدا عەمبار كردبو كە بە نیاز بو برنجی بایەعیەكە بكاتە كیسی 25 كیلۆیی بەتاڵ لەجۆری  "قبلە"و "فاخر" و "تایلاند"و لەبازاڕدا بەگرانتر ساغیان بكاتەوەو بیانفرۆشێت بەهاوڵاتیان.

ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند، پێش ئەوەی  بیانخاتە بازاڕەوەو ساغیان بكاتەوە دەستگیرا بەسەر برنجەكەداو ناوبراو روبەڕوی لایەنی پەیوەندیدار كرایەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی لەدژی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×