بەڕێوەبه‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند،
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا پاسه‌وان بۆ په‌رله‌مانتاران به شێوه‌ی گرێبه‌ست
دامه‌زراون و هه‌ر كاتێك خولی په‌رله‌مان ته‌واو بێت، گرێبه‌ستی پاسه‌وانه‌كانیشیان
ته‌واو ده‌بێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و وه‌كو خولی ڕابردو نییه به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی
دامه‌زرێن.
ئاوێنە: سامی جه‌لال،
به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی رەسمی
پارتی وتی"پێشتر پاسه‌وان بۆ په‌رله‌مانتاران به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زران،
به‌ڵام له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا شێوازه‌كه گۆڕاوه و پاسه‌وان به شێوه‌ی گرێبه‌ست
بۆ په‌رله‌مانتاران دامه‌زراون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك خولی په‌رله‌مان ته‌واو بێت،
گرێبه‌ستی پاسه‌وانه‌كانیش ته‌واو ده‌بێت، تا نه‌بنه بارگرانی به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مو پاسه‌وانه دامه‌زرێن، ده‌بنه سوپایه‌ك و ژماره‌یان گه‌لێك زۆر
ده‌بێت."
سامی جه‌لال وتیشی"په‌رله‌مانتار تاوه‌كو له كاری په‌رله‌مانتاری به‌رده‌وام
بێت پاسه‌وانی ده‌بێت، به‌ڵام كه كاری ته‌واو بو و خولی په‌رله‌مانیش كۆتاییی پێ
هات، پێویست به پاسه‌وان ناكات و گرێبه‌ستی پاسه‌وانه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وە."
ئەوەشی خستەڕو"گۆڕانكاری له شێوازی دابینكردنی پاسه‌وان بۆ په‌رله‌مانتاران
یاساییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی یاسا نییە."