ئیبراهیم عەلیزادە: ئێران ناتوانێت وەڵامی سەربازی ئیسرائیل بداتەوە
  2019-01-21       1079       

ئیبراهیم عەلیزادە، سكرتێری كۆمەڵە – رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران رایدەگەیەنێت ئێران ناتوانێت وەڵامی سەربازی ئیسرائیل بداتەوە، دەشڵێت "ئێراخ خەریكە ئاخرین تەكبیری خۆی دەكات بۆ سازانی لەگەڵ ئەمریكا".


ئاوێنە: شەوی رابردو سوپای ئیسرائیل ئامانجەكانی فەیلەقی قودسی ئێرانی لە سوریا كردە ئامانج‌و زیانێكی گەورەی پێگەیاندوە، ‌و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش رایدەگەیەنێت هێرشەكانیان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت، لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئامانج‌و دامەزراوە سەربازییەكانی ئێران لە سوریا، ئیبراهیم عەلیزادە رایدەگەیەنێت لەئێستادا ئێران توانای وەڵامدانەوەی سەربازیی نیە لەدژی ئیسرائیل.


عەلیزادە رایدەگەیەنێت لە ئێستادا ئێران لەهەوڵی ئەوەدان بە شێوەیەكی ژێر بەژێر بیر لە رێگایەك بكەنەوە بۆ گفتوگۆكردن‌و سازانیان لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، پێشی وایە ئێران بەراورد بەهەمو ئەو هێرشانەی پێشتر ئیسرائیل لەدژی ئەنجامی داوە بابەتەكەی زیاد لەقەبارەی خۆی گەورە كردوە، ئەو وتی "ئەو هەڵایەی ئێران لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردو دەستی داوەتێ‌ پەیوەندی بەو كۆنفرانسەی وارشۆوە هەیە كە وابریارە مانگی داهاتو ببەسترێت".

 
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×