پڕۆسەی بنیتانەوەی خانووە رووخاوەكانی موسڵ دەستی دەستیپێکرد
  2019-08-19       544       
مەنسور مەرعید، پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ''قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكانی ناوچەی كۆن لە بەشی راستی موسڵ دەستپێكرا كە ٦٨٠ خانوو دەگرێتەوە''.

ئاوێنه‌: لە لێدوانێكدا مەنسور مەرعید بۆ رۆژنامەی نیمچەفەرمی “ئەلسەباح” ئاشكرایكردووە، تیمەكانی ئەندازیاری و هونەری لە شارەوانیی نەینەوا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی فاو و سەعد، دەستیانكرد بە قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی مووسڵ.

هاوکات پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەشدا، تەواوكردنی قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی مووسڵ ماوەی هەشت مانگ دەخایەنێت كە ٦٨٠ خانوو دەگرێتەوە.

هەروەها ناوبراو وتیشی، ''لە ماوەكانی داهاتوودا قۆناغی دیكەی پڕۆسەی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانووە رووخاوەكان لە مووسڵ دەست پێ دەكات بۆ ئەوەی خێزانە ئاوارەكان بتوانن لە میانی چەند مانگی داهاتوودا بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان''.

لە لایەكی دیكەوە،  سەعد نعێمی، سەرۆكی لیژنەی قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتووان لە پارێزگای نەینەوا بە رۆژنامەی نیمچە فەرمی، “ئەلسەباح”ی راگەیاندووە كە لیژنەكەیان دەستیكردووە بە دابەشكردنی پارە بەسەر ٣٧٠ كەس كە لە ئەنجامی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا زیانیان بەركەوتووە.

شایەنی باسە سەعد نعێمی ئاشكراشیكرد لە میانی هەفتەی داهاتوودا، پارە بەسەر ژمارەیەك كەسی دیكە دابەش دەكرێت كە ئەوانیش لە ئەنجامی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا زیانیان بەركەوتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×