ئاسایشی سلێمانی: كەسێكی دەستگیركرد كە بەنیاز بوو 13 تۆن برنجی بایەعی بكاتە كیسی تایلاندی ساغی بكاتەوە
  2019-08-19       1340       

ئاسایشی سلێمانی كەسێكی دەستگیركردووە كە بەنیاز بووە 13 تۆن برنجی بایەعی بكاتە كیسی برنجی جۆری  قبلەو فاخرو تایلاندی و لەبازاڕدا ساغی بكاتەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ 18ی ئابی 2019، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیاندا بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی ساختە هێزەكانیان توانیان كەسێك بەناوی (ع.ف.ع) دەستگیربكەن لەكۆگایەكی عەمبار لەگەڕەكی قولەرەیسی شاری سلێمانی.

لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە، دەستگیركراوەكە 13 تۆن برنجی بایەعی لەكۆگاكەیدا عەمبار كردبوو كە بەنیازبوو بیكاتە كیسی 25 كیلۆیی بەتاڵ لەجۆری  قبلەو فاخرو تایلاندو لەبازاڕدا بەگرانتر ساغیان بكاتەوەو بیانفرۆشێت بەهاووڵاتیان.

روونیشیكردووەتەوە، پێشئەوەی  بیانخاتە بازاڕەوەو ساغیانبكاتەوە دەستگیرا بەسەر برنجەكەداو ناوبراو روبەڕووی لایەنی پەیوەندیدار كرایەوە بەمەبەستی رێكاری یاسایی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×