له‌كه‌لار هاوڵاتیەک بە دەمانچە خۆی دەکوژێت
  2019-08-19       1077       

لەگەڕەکی ئاسودەی ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار هاوڵاتیەک بەفیشەک گیانی لەدەست دا پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت ''لێکۆڵینەوە  بەردەوامە''.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، پۆلیسی گەرمیان لەزاری عه‌لی قه‌دوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ (دوو شەممە ) لەگەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی دوای گەشتنی بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری بەشوێنی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری حاڵەتەکە ".

ڕونیشیکردوەتەوە: " بەوتەی کەس و کاری، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هێمن جبار محمد ) لەدایکبووی 1986ە، بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا بەهۆکارێکی نادیار بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی کوشتوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ " لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی بزشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو لێکۆڵینەوەی بەرەوامە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×